
SNN-عیماد جەباری
لەشەوی رابردوەوە دوو گەنجی کورد کە پاسەوانی تاوەری کارەبان لە سنوری قەزای داقوق دەکرد، بێ سەروشوێنبوون، پۆلیسیش گوماندەکات لەلایەن داعشە رفێندرابێتن.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە snnی راگەیاند: لەکاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوەوە ئەو دوو گەنجە پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکاریان نەماوە، کاتێک رۆژبوەتەوە دەرکەوتوە هیچ شوێنەوارێکیان لەو خاڵە ئەمنیەدا نیە کە تێیدا دەوامیان کردوە.
وتیشی، گەنجەکان ناویان ( دیلان موەفەق تەمەن ٢٣ ساڵ ) و ( عیسا تەها تەمەن ٢١ ساڵ) دانیشتوی گوندی یەنگیجەی تاڵەبانین و پاسەوانی گرێبەستن بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا لەنزیک گوندی چەورکە.
پۆلیس گوماندەکات لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابێتن و گەڕانیش بەدوایاندا بەردەوامە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17