ئەنجامی پشکنینەکانی کۆرۆنای بەرکەوتوانی حاجیاوا راگەیەنرا

0
958

SNN-محەمەد مستەفا

دوای توشبوونی هاوڵاتیەکی ناحیەی حاجیاوای قەزای رانیە بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ سەرجەم بەرکەوتوانی توشبووەکە کراو دەرکەوت سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیڤن .

تەها محەمەد بەرپرسی بەشی راگەیاندنی تەندروسی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: دوای توشبوونی هاووڵاتیەکی ناحیەی حاجیاوا بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئەوان وەک تەندروستی راپەڕین دوێنێ دوو شەممە 25 ی ئایار،  پشکنینی ڤایرۆسیان بۆ سەرجەم بەرکەوتوانی توشبووەکە ئەنجام داوە کە ژمارەیان نزیکەی 30 کەس بووە .

وتیشی: “دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان لە تاقیگەی ناوەندی رانیە، دەرکەوت سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون و بەردەوامیش دەبن لە وەرگرتنی سامپڵەکان بۆ دڵنیابوونی زیاتر لە پێناو پاراستنی هاووڵاتیانی ناحیەکە.

باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا سەنتەری نەخۆشیە گوازارەوەکانی رانیە و کەرەنتینەکانی راپەڕین هیچ نەخۆش و گومان لێکراوێکی ڤایرۆسەکەیان تێدا نیە .

ئەمەش دوای ئەوەدێت دوو هاووڵاتی ناحیەی حاجیاوا تووشی کۆرۆنا بوون و لە ئێستادا بەوهۆیەوە رێکاری تەندروستی توند لە ناحیەکە گیراوەتەبەر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this