وەزارەتی تەندروستی لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆوە روونکردنەوە دەدات

0
425

SNN

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا هیچ بڕیار و پێشنیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێم نیە.

محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ 26ی ئایار، لە روونکردنەوەیەکیدا وتی: “لە چەند دەزگایەكی میدیایی لێدوانێك لەسەر ناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی بڵاوكراوەتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە.لێرەوە هاووڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دڵنیا دەكەینەوە كەوا هیچ بڕیار و پێشنیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە”.

ناوبراو راشیگەیاندووە: “هیچ لێدوانێکی لەم جۆرە نەدراوە، بەڵکو لەكاتی پێویست و هەر رەوشێکی نوێ بەهەماهەنگی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بە فەرمی رێنمایی پێویست و  ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕادەگەینرێت”.

وتوشیەتی: “جارێكی تر داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە باپەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this