وێنە: دەیان دۆنم گەنم لە ناحیەی لەیلان سوتا

0
785

SNN-عیماد جەباری

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە سنوری ناحیەی لەیلانی رۆژهەڵاتی کەرکوک، دەیان دۆنم گەنم سوتا.

قەیس عەبدولرەزاق وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە SNN ی راگەیاند: “ئەمڕۆ لە گوندی ترکەشکانی ناحیەی لەیلان ئاگر لە دەخلودانی جوتیاران کەوتوەتەوە و 30 دۆنم گەنم سوتاوە”.

وتیشی، توانیومانە لە رێگەی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەوە دوو هەزار دۆنم زەوی لە سوتان رزگاربکەین، هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتووەتەوە.

ماوەی چەند مانگێکە ئاگر لە دەخڵودانی جوتیارانی ناوچە جێناکۆکەکان و  باشووری عێراق کەوتووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانیش گومان لە چەکدارانی داعش دەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this