زیدان بڕیاری کۆتایی لەسەر میلیتاو دا

0
2713
میلیتاو

SNN Sport

 

زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری کۆتایی لەسەر میلیتاوی یاریزانی هێڵی بەرگری داوەو  دەیەوێت لە داهاتوودا باشترین وێنەی ئەو یاریزانە ببینێت.

 

دوای ئەوەی چەند رۆژنامەیەک هەواڵی چوونی ئەو یاریزانەیان لە کۆتایی ئەم وەرزە بڵاوکردەوە، بەڵام زیدان قسەیەکی تری هەیەو رێگە بە چوونی بەرگریکارە بەرازیلیەکەی نادات.

 

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، زیدان دەیەوێت لە داهاتوودا سود لە تواناکانی ئەو یاریزانە ببینێت،میلیتاو یاریزانێکی گرنگ دەبێت بە نسبەت راهێنەرە فەرەنسیەکەوە، ئەو راهێنەرە دەیەوێت شوێنی رامۆسی لە یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە قۆناغی شانزە پێ پڕبکاتەوە، کە ناتوانێت یاری بکات.

 

میلیتاو  بەهۆی بوونی هەریەکە لە رامۆس و ڤاران لە شوێنی یاریکردنی ئەودا، نەیتوانیوە شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بکاتەوە، ئەم وەرزە زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەر بردووە.

 

یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستەوەکانی هاوینەی ساڵی 2019 میلیتاوی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی گواستەوە ریزەکانی، تا ئێستا ئەم وەرزە سودێکی ئەوتۆی بە یانەکەی نەگەیاندووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this