نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی قەرزەکانەوە روونکردنەوە دەدات

0
353

SNN

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بابەتی قەرزەکانی هەرێمەوە، رایدەگەیەنێت: “بەشێکی زۆری ئەو گوژمەیەی ئاماژەی پێدەکرێت پاشەکەوتی مووچەیە”.

لە روونکردنەوەیەکیدا، ئەمڕۆ 26ی ئایار نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە: “بەشێکی زۆری ئەو گوژمەیەی ئاماژەی پێدەکرێت، پاشەکەوتی مووچەیە و  دەچێتە خانەی ئیلتیزاماتی دارایی ھەرێم،  کە ھۆکارەکەشی نەناردنی بەشە بودجەی ھەرێم لە بەغداوە بووە . لە راستیشدا ئەو کوژمەیە دەبێتە ئیلتیزامی دارایی بەغداش بەرامبەر بە ھەرێم”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: “دوای ئەوەی لە دوا وتاری سەرۆکی حکومەت دیسان ئاماژە بەو بابەتە درا، ژمارەیەکی زۆر لە کەس و لایەنەکان کە تا ئێستا بێدەنگ بوونە، ھاتنە ئاخاوتن و ڕوونکردنەوەیان داوە کە ئەو قەرزانە بەشێکی زۆری پاشەکەوت و ئیلتیزامی داراییە. سوپاسی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە دواجار دانیان بەو ڕاستیانە دانا کە دەمێکە باسیان دەکرێت”.

راشیگەیاندووە: ” مەبەستیان لەو نووسین و ڕوونکردنەوانە ھەرچی بێت، سەلمێنەری ئەوە بووە کە ئەو قەرز و ئیلتیزاماتانە ھەن و دەبێت واقعیانە مامەڵەیان لەگەل بکرێت”.

باسیش لەوەدەکات: “(بەرێوەبەرایەتی بەرێوەبردن و ھەماھەنگی قەرزی گشتیی لە ئەنجوومەنی وەزیران) راسپاردووە ، تاکو لە زووترین کاتدا ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر ھەموو قەرز و ئیلتیزاماتی دارایی حکومەتی ھەرێم ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی ئاڕاستەی پەرلەمان و ڕای گشتیی ھەرێمیش بکرێت”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سۆران عومەر پەرلەمانتاری کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەت نەک قەرزار نیە بەڵکو خاوەنی حەوت ملیار دۆلاریشە، لەوبارەیەشەوە وردەکاری خەرجی و داهاتی حکومەتی بڵاوکردەوە.

پێشتریش رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک دۆلار قەرزار نیە جگە لە مووچەی پاشەکەوتکراوی مووچەخۆران و شایستەی دارایی بەڵێندەران و سەرمایەداران کە زۆریان تەنانەت مایەپووچیش بوون، چونکە تەنانەت یەک لاپەڕەش سەبارەت بەم قەرزانە لە پەرلەمانی کوردستان و لیژنە تایبەتمەندەکان دیکۆمێنت نەکراوە و بوونی نیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this