هێزێکی زۆری سوپای عێراق گەیشتە کەرکوک

0
2388
وێنه‌یه‌كى هێزه‌كه‌ | فۆتۆ: عیماد جه‌بارى / SNN

SNN – عیماد جەباری

هێزێکی زۆری فیرقەی 9ى زرێپۆش لەبەغداوە گەیشتە کەرکوک و لە سنووری قەزای داقوق جێگیرکران.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه‌ له‌ پۆلیسى كه‌ركوك وه‌ریگرتووه‌، “هێزەکە سەربە فیرقەی 9 زرێپۆشى عێراقە و تەواوی تانک و زرێپۆش و تەنانه‌ت تانکی ئەبرامزی ئەمریکیشیان هێناوه‌، لە ئێستادا بەشێوەیەکی کاتی لە دووڕیانی ناوچەی حەفتەغاری داقوق جێگیربوون”.

به‌پێى زانیارییه‌كان، “بڕیارە هێزێكى دیکەی شەڕکەریش رەوانە بکرێن بۆ کەرکوک، به‌ مه‌به‌ستى دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنى کێوماڵکردنی باشووری پارێزگاکە کە مۆڵگه‌ و سه‌رچاوه‌ى چالاكیيه‌كانى داعشه‌”.

 

ر

بەشی بکە لە
تاگەکانکەرکوک
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this