
رۆناڵدینیۆ و مارادۆنا
SNN Sport
ئاسته‌نگه داراییه‌كان هه‌موان تووشی دەبن ، به‌ڵام ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌كی روونتر له لای یاریزانانی تۆپی پێ ببینرێت ، ئه‌مه‌ش به هۆی په‌نجه‌ره‌ی سامانه‌كانیان به‌رده‌وام به‌كراوه‌یی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نامێنێته‌وه به‌راورد به خاوه‌ن پیشه‌كانی تر ، سەرەڕای ئه‌وه‌ی ره‌نگه زوو وازبهێنن به هۆكاری ته‌ندروستی .
زۆرێك له ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ شكستیان هێنا له پارێزگاریكردن له سامانه‌كه‌یان و هه‌ندێكیان رووبه‌ڕووی مایه‌پوچبوون بوونه‌وه كاتێک خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكان بینییه‌وه كه سه‌رچاوەی داهات بوو بۆیان .
یاریزانانی ئێستا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه به هه‌مان شێوه بكه‌ونه ته‌ڵه‌ی مایه‌پووچبوون ، به تایبه‌تی كه دۆخی ئێستا واده‌خوازێت مووچه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه به هۆی وه‌ستانی چالاكی وه‌رزشی له هه‌موو جیهاندا .
له خواره‌وه 5 یاریزان ده‌خه‌ینه روو كە چاره‌نووسیان مایه‌پووچبوون بوو له كاتێك له كاته‌كاندا :
جیان ئاساموای غانی:
جیان ئاساموا به درێسی چه‌ندین یانه دروشایهوه ، له نێویاندا سەندەرلاندی ئینگلیزیی و عه‌ینی ئیماراتی و تا ماوه‌یه‌كی نزیك له نێو به‌رزترین مووچه‌ی یاریزانان بوو ، به‌ڵام دۆخی دارایی پاش په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی قه‌یسه‌ری سپۆری توركی خراپ بوو .
له ماوه‌ی یاریكردنی له یانه‌ی عه‌ینی ئیماراتی له 2012 بۆ 2015 هه‌فتانه 200 هەزار یۆرۆی وه‌رده‌گرت و ئه‌و بڕه به‌رز بووەوە بۆ 250 هه‌زار یۆرۆی هه‌فتانه له ماوه‌ی یاریكردنی بۆ یانه‌ی شەنگهای چینی له ساڵانی 2015-2016 .
رۆژنامه‌ی ( زه سه‌ن )ی بەریتانی دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له ساڵی 2018 له ئه‌ژماره‌ی بانكی خۆی خاوه‌نی ته‌نها 620 یۆرۆ بووه و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ په‌یوه‌ندی نه‌بووه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و مناڵه‌كانی چونكه خاوه‌نی هێچ نه‌بووه كه پێشكه‌شیان بكات .
دایڤید جەیمس
سەرەڕای ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی كاروانی وه‌رزشی خۆی نزیكه‌ی 20 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستكه‌وتووه ، به‌ڵام گۆڵپارێزی پێشووی ئینگلته‌را ساڵی 2014مایه‌پوچبوونی خۆی ڕاگه‌یاند و ناچار بوو خه‌ڵاته‌كانی بفرۆشێته‌وه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ، ئه‌مه‌ش به پێی رۆژنامه‌ی ( زه سه‌ن ).
پێده‌چێت جیابوونه‌وه‌ی جەیمس گران به‌ها له خێزانه‌كه‌ی ” تانیا ” له ساڵی 2005 هۆكاری سه‌ره‌كی بوو له كه‌وتنی به چنگی كه‌م ده‌رامه‌تی ، سەرەڕای ئه‌وه‌ی ملیۆنانی به‌ده‌ستهێناوه له ماوه‌ی كاروانی وه‌رزشیدا له چه‌ندین یانه‌ی به ناوبانگ وه‌كو لیڤه‌رپوڵ مانچسته‌ر سیتی و ئه‌ستۆن ڤێلا و وێستهام .
جۆن ئارن ریزە.
ئەو یاریزانه نه‌رویجییه ساڵی 2007 مایه پوچبوونی راگه‌یاند ، ئەمەش به هۆی شكستهێنانی له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی به هۆی پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی شكستخواردوو ، یاریكرد بۆ یانه‌كانی فۆڵهام و لیڤه‌رپول له ئینگلته‌را و رۆمای ئیتاڵی و ئەپوێلی قوبرسی .
پێگه‌ی” سپۆرتس كیدا ” ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و كرد كه ئه‌و یاریزانه تێوه‌گلاوه لە ململانێیەكی یاسایی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له بریكاره‌كانی ، كه‌یسه‌كه‌ش گرێدراوبوو به قۆڵبرینێك به بڕی 3 ملیۆن پاوەن له ماڵی ئارنی ریزه له نه‌رویج .
كه‌یسه‌كه بایەخێكی رۆژنامه‌وانی گه‌وره‌ی به لای خوی‌دا ڕانه‌كێشا ، وه‌ك ئه‌وه‌ی خودی یاریزانه‌كه بۆی ده‌چوو كه كێشەیهكه له ئاینده‌دا به ئاسانی ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت ، دوایین جار ریزه له خولی هیندی نایاب بینرا و له هێڵی ناوه‌راست له یانه‌ی چینای یاریده‌كرد .
دییەگۆ مارادۆنا:
ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتین دییەگۆ مارادۆنا پێش 11 ساڵ به فه‌رمی مایەپووچبوونی خۆی ڕاگه‌یاند ، هه‌روه‌ها دادگای ئیتاڵی داوای له‌و یاریزانه كرد بڕی 43 ملیۆن پاوەن بداته حكومه‌ت ، ئه‌مه‌ش به‌های ئه‌و باجه‌یه خۆی لێدزیوەتهوه له كاتی یاریكردنی له‌گه‌ڵ ناپۆلی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا .
به پێی راپۆرتێك ده‌سته‌ی ئیزهگهی بەریتانی بڵاویكرده‌وه ، ئالوده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان ، ئه‌و یاریزانه‌ی ئاراسته‌ی داڕمان كرد ، هه‌مان سه‌رچاوه دووپاتی كرده‌وه كه مارادۆنا به ته‌له‌فزیۆنی ئه‌رجه‌نتینی وتووه كه ساڵی 2005 مایه پووچبووه .
رۆناڵدینیۆ:
رۆژنامه‌ی ” زه سه‌ن ” ئاشكرایكرد كه ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌رازیل و یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی ئیسپانی پێش 2ساڵ به برێكی پاره‌ی گه‌وره کە به‌هاكه‌ی 2.5 ملیۆن یۆرۆ قه‌رزاربووه و له هه‌مان ماوه‌دا رۆناڵدینیۆ رایگه‌یاند كه ئه‌ژماری بنكه‌یه‌كی ته‌نیا ” 5 پاوەنی تێدایه .
رۆناڵدینیۆ پێش چه‌ندین ساڵ یه‌كێك بوو له باشترین یاریزانان له جیهاندا ، به‌ڵام پلاندارشتنی خراپی بۆ ژیانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا تووشی گرفتی زۆری كرد ، به‌راده‌یه‌ك كه پێش ماوه‌یه‌ك 2مانگی به سه‌ر برد له یه‌كێك لە زیندانییه‌كانی پاراگوایی .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17