
وێنهى یهكێك له رووداوهكان | فۆتۆ: محهمهد مستهفا / SNN
SNN- محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ سێشەممە، لە سێیەم رۆژی جەژندا، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی دوو رووداوی هاتووچۆوه کەسێک گیانی لە دەستدا و پێنج کەسی تریش بریندار بوون.
خۆشناو حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە (SNN)ی راگەیاند : “ئەمڕۆ دوو رووداوی هاتووچۆ یەکێکیان لە جۆری وەرگەڕان و ئەویتریشیان لە جۆری خۆپێداکێشان لە دەربەندی ڕانیە و لۆفەکانی زینی وەرتێ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین روویانداوە”.
وتیشی: “لە سنووری زینی وەرتێ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بچووک وەرگەڕاوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەستداوە سێ سەرنشینیش بریندار بوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن”.
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “لە رووداوێکی تردا لە دەربەندی ڕانیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە خۆی کێشاوە بە راگری رێگاکەدا و شۆفێر و سەرنشینەکەی بریندار بوون”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17