عێراق به‌رزترین ئاستى تووشبوون به‌ كۆرۆناى تۆماركرد

0
586
دوو ئه‌ندامى تیمه‌كانى رشاندنى شه‌قامه‌كان له‌ به‌غدا | فۆتۆ: Middle East Online

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاند: 216 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا تۆماركراون، 41 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و شه‌ش كه‌سیش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى  ڤایرۆسى كۆرۆناى راگه‌یاند و ئاشكرایكرد: له‌ كۆى 4 هه‌زار و 920 پشكنین 216 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون به‌مشێوه‌یه‌: 168 حاڵه‌ت له‌ به‌غدا، پێنج حاڵه‌ت له‌ نه‌جه‌ف، سێ حاڵه‌ت به‌ به‌سره‌، هه‌شت حاڵه‌ت له‌ هه‌ولێر، هه‌شت حاڵه‌ت له‌ بابل، شه‌ش حاڵه‌ت له‌ كه‌ربه‌لا، سێ حاڵه‌ت له‌ واست، یه‌ك حاڵه‌ت له‌ زیقار، نۆ حاڵه‌ت له‌ نه‌ینه‌وا و دوو حاڵه‌ت له‌ سڵاحه‌دین”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌وه‌ ئاشكراشیكردووه‌: “41 حاڵه‌ت چاكبوونه‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌: 25 كه‌س له‌ به‌سره‌، یه‌ك كه‌س له‌ كه‌ركوك، یه‌ك كه‌س له‌ دیاله‌، یه‌ك كه‌س له‌ واست، یه‌ك كه‌س له‌ بابل، یه‌ك كه‌س له‌ زیقار و دوو كه‌س له‌ نه‌ینه‌وا”.

حاڵه‌ته‌كانى مردن به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق به‌رده‌وامن “له‌ ماوه‌ى شه‌و و رۆژێكدا شه‌ش كه‌س به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌مشێوه‌یه‌: پێنج كه‌س له‌ به‌غدا و یه‌ك كه‌س له‌ دیاله‌”.

به‌ گوێره‌ى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌ عێراق تاوه‌كو ئێستا 4 هه‌زار و 848 كه‌س تووشبوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زار و 852 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستادا هه‌زار و 827 كه‌یسى چالاك بوونى هه‌یه‌ له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كاندا و 169 كه‌س به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this