بۆچى لایه‌نى سێیه‌م له‌نێوان یاریزانان و راهێنه‌ران له‌لایه‌ك و یانه‌كان له‌لایه‌كى تر بوونى نییه؟

هەواڵی ناوخۆ
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
كێشه‌ى نێوان یاریزانان و راهێنه‌ران له‌لایه‌ك و یانه‌كان له‌لایه‌كى تر به‌تایبه‌ت له‌یارى تۆپى پێدا تادێت قوڵ ده‌بێته‌وه، به‌هۆى نه‌بوونى لایه‌نى سێیه‌م وه‌ك چاو‌دێر له‌نێوان یاریزانان و راهێنه‌ران له‌گه‌ڵ یانه‌كان، له‌لایه‌ن یانه‌كانه‌وه ماف و شایسته داراییه‌كانیان پێ نادرێت و ده‌بێته قه‌رز و له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه ده‌بێت یانیش ده‌خورێت، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین بۆچى له‌كوردستاندا لایه‌نى سێیه‌م بوونى نییه ئایا پێویسته هه‌بێت، یان ئه‌و رێكارانه چین بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه بگیرێته‌به‌ر و كێ لایه‌نه‌كه‌یه و چ یاسایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌م پرسه هه‌نووكه‌ییه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، به‌دواداچوونى خۆى كرد و راوبۆچوونى چه‌ند لایه‌نێكى شاره‌زا و په‌یوه‌ندیدارى به‌م بابه‌ته وه‌رگرت و ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه قسه‌یان بۆ كردین و له‌كێشه و گیروگرفت و چاره‌سه‌ركردنى دووان.
“هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه داكۆكیت لێبكات و مافه‌كانت بۆ بگێڕته‌وه”
*شوان مه‌جید/ یاریزانى یانه‌ى هه‌ندرێن: پێشتر یه‌كێتى تۆپى پێ شایه‌ت بوو به‌سه‌ر بۆندى نێوان یاریزانان و یانه‌كان، به‌پێى بۆنده‌كه رێژه‌یه‌ك له‌پاره‌ى بۆنده‌كه‌ى وه‌رده‌گرت، 15 تا 20 بۆ 25 هه‌زار و تاد، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى بۆنده‌كه، ئه‌وه كارى پێده‌كرا و ئه‌گه‌ر یانه پاره‌ى به‌یاریزان نه‌دابوایه تۆ ده‌تتوانى له‌یه‌كێتى تۆپى پێ سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ى، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌یانه‌كان بۆندیان ده‌كرد به‌بێ پاره یان به 1 هه‌زار تا 10 هه‌زار دینار بۆ ئه‌وه‌ى پاره نه‌ده‌نه یه‌كێتى تۆپى پێ، له‌و ناوه‌دا هه‌ر یاریزانان زیانیان به‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌ژێر فه‌رمان و فشارى یانه‌كان بوو كه ده‌یوت من به‌مشێوه‌یه بۆندت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م، بۆیه دواجار ئه‌وه له‌یه‌كێتى تۆپى پێ نه‌ما، پێش هه‌موو شتێك وه‌رزش یاساى نییه، ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك هه‌بێت به‌مشێوه‌یه نابێت، كاتێك كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى خه‌ریكبوو پڕۆژه یاساییه‌كیان بۆ ئه‌وه دانا، به‌ڵام تائیستا كارى پێنه‌كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه‌ى دانراوه یاریزانه‌كان پشوو ده‌ده‌ن، چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه و یاریزان دایه، به‌تایبه‌تیش یاریزانان و راهێنه‌ران، ئێستا بمه‌وێ لهیانهكهم داواى مافى خۆم بكه‌م و مافهكهشم پێ ناده‌ن و بمه‌وێ بڕۆم مافى دهستبهرداربوونیشم پێ ناده‌ن، بۆیه یان ده‌بێت وازبهێنم یان بهمهرجهكانى یانه‌كه قایل بم، نموونه‌یه‌كى تریش هه‌یه من بۆندم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م بۆ 2 ساڵه، پاش ئه‌وه بمه‌وێ بڕۆم هێشتا من ئازاد نیم و ده‌بێ یانه مافى دهستبهرداربوونت پێ بدات ئه‌وكات ده‌توانى بڕۆى، ئه‌وانه هه‌مووى له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌كاندایه و به‌هۆى نه‌بوونى یاسایه‌ك یان لایه‌نێك تۆى یاریزان ناهه‌قیت به‌رامبه‌ر ده‌كرێ و كه‌چى هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه داكۆكیت لێبكات و مافه‌كانت بۆ بگێڕته‌وه”.
“پڕۆژه‌یه‌كمان بۆ ئه‌م پرسه ئاماده‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌كان نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجامێك”
*سه‌لام حسێن/ سكرتێرى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان: پێشتر ئێمه له‌یه‌كێتى تۆپى پێ رێژه‌یه‌ك پاره‌مان لهبۆندى یاریزانان وه‌رده‌گرت له 2% یان 3% بوو، رێژه‌ى پاره‌كه زۆر كه‌مبوو، یاریزانه‌كان چی‌یان ده‌كرد، ده‌چوون له‌گه‌ڵ یانه‌كان بۆندیان به 1 هه‌زار دینار یان به 5 هه‌زار دینار ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌چنه ژێربارى ئه‌و رێژه پاره كه‌مه‌ش، كاره‌كه‌یان راستگۆیی تێدا نه‌بوو، هه‌ندێك یانه ده‌بوایه پاره‌یه‌كى زۆر بدات، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام و ئه‌وه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و نه‌مانهێشت، ساڵى 2017 لیژنهیهكان پێكهێنا و له‌گه‌ڵ مامۆستایانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین پڕۆژه‌یه‌كمان بۆ ئه‌م پرسه ئاماده‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌كان نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجامێك و ئه‌وه مایه‌وه و ئه‌م بارودۆخهشى هاته‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه مایه‌وه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرایه شتێكى زۆر چاكبوو، ده‌بوو به‌یاسا له‌یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان و جێبه‌جێ ده‌كرا، له‌هه‌موو جیهانیش هه‌ر یه‌كێتییه‌كان ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، دواجار ئه‌وه‌بوو لایه‌نى سێیه‌ممان كرده فه‌رمانگه‌ى دادهنوسی (كاتب عدل) ئه‌وه‌مان بهباشزانى و لهنامیلهكهى خوله‌كانى تۆپى پێى كوردستانیش باسى ئه‌وه كراوه”.
“چۆنێتى بۆندكردن له‌كوردستاندا هه‌ڵه‌یه، به‌پێى سیستمى جیهانی نییه”
*گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق/ به‌ڕێوه‌به‌رى تیپه میللییه‌كان لهبهڕێوهبهرایهتى گشتى وه‌رزش: له‌سیستمى نێوده‌وڵه‌تیدا لایه‌نى سێیه‌م نییه، بۆنده‌كه له‌نێوان دوو كه‌سه، لایه‌نى یه‌كه‌م یاریزان و لایه‌نى دووه‌م یانه‌یه، لایه‌نى سێیه‌م واتا ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌مافى یاریزانان مسۆگه‌رده‌كات، له‌وڵاتانى تر هه‌ندێك شوێن هه‌یه لێره نییه، رابیته‌ى یاریزانان له‌گه‌ڵ رابیته‌ى یانه‌كان، ئه‌وه‌ى یاریزانان به‌رگرى له‌یاریزان و بۆنده‌كه‌ى ده‌كات و دانه‌یه‌ك لهبۆندهكهى له‌وێ هه‌یه و ئه‌و لایه‌نه‌یه كه شه‌ڕى له‌سه‌ر ده‌كات، لایه‌نى دابینكارى مافى یاریزانان ئه‌و لیسته‌یه و ئه‌و یاسایه‌یه كه له‌یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێدا هه‌یه، له‌وێ بۆنده‌كان رێكده‌خرێ و لیژنه‌ى باروگوزه‌رانى یاریزانان چاو به‌كێشه و بارودۆخى یاریزانان ده‌خشێنێت، ئه‌گه‌ر له‌وێ چاره‌سه‌ر نه‌كرا ده‌ینێرێت بۆ دادگاى نه‌هێشتنى كێشمه‌كێش، سه‌ره‌تا له‌ناوخۆ كێشه‌كه چارهدهكرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرا پاشان بۆ یه‌كێتى كیشوه‌رى یان راسته‌وخۆ بۆ یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ/ فیفا به‌رزده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌فیفا چاره‌ى كێشه‌كه نه‌كرا، ئه‌وكات بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى ده‌برێته دادگاى كاس، به‌گشتى یاریزانان رۆشنبیریان زۆر كه‌مه، نازانن چ جۆره بۆندێك ده‌كه‌ن، یاریزانان ئیگینت-یان هه‌یه و به‌ر لهبۆندهكه گفتوگۆ و قسه له‌سه‌ر بڕگه‌كانى بۆنده‌كه ده‌كات و پاشان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه راوێژ ده‌كا و كاتێك یاریزانه‌كه دێت واژوو بكات ناوى ئیگینتهكهش نوسراوه، ئه‌و لایه‌نى سێیه‌مه، هه‌روه‌ها لایه‌نى چاو‌دێر و سپۆنسه‌رى بۆندهكهیه، پاشان رابیته‌ى یاریزان و فیفا دێن، له‌بنه‌ڕه‌تدا چۆنێتى بۆندكردن له‌كوردستاندا هه‌ڵه‌یه، به‌پێى سیستمى جیهانی نییه كه‌مافى یاریزانان دابین ده‌كات، ئه‌و رابیتانهش بوونى نییه كه به‌رگرى له‌مافى هه‌ردوولا بكات، ده‌بێ به‌خۆت بزانى چۆن بۆند ده‌كه‌ی، رۆشنبیرى وه‌رزشى و ئه‌و كلتوره‌ى یاریزانى كورد هه‌یه‌تى نه‌گه‌یشتووەته ئه‌و ئاسته‌ى وا له‌یانه‌كان بكات به‌شێوازێك مامه‌ڵه بكه‌ن، نه‌توانن مافیان بخۆن، یاسایه‌ك یان لایه‌نی پێویستیش نییه بۆ ئه‌م پرسه هه‌ندێ رێنمایی ده‌ربكات”.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021بڕیار لەسەر یاریەکەی ئاشتی و سەیدسادق درا
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوه‌ى دوو ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم هێنده‌ى ئه‌م مانگه دۆخى دارایی باش نه‌بووه”
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوه‌ى دوو ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم هێنده‌ى ئه‌م مانگه دۆخى دارایی باش نه‌بووه”
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش