ڤیدیۆ:بایرن میونخ شکستی بە رکابەرەکەی هێناو پێشەنگی بەهێزتر کرد

0
403
یاری دۆرتمۆند و بایرن میونخ

SNN Sport

 

لە یارییەکانی هەفتەی 28ی خولی ئەڵمانیا ، یانەی بایرن میونخ توانی لە رکابەرەکەی بروسیا دۆرتمۆند بباتەوەو پێشەنگی خولەکە بەهێزتر بکات.

یاریەکە لە یاریگای سیگناڵی ئیدۆنا پارک بە بێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەچوو، بایرن میونخ دوای 43 خولەک یاریکردن لە گێمی یەکەم، توانی لە لایەن کیمیچی بەرگریکاریەوە تاکە گۆڵی بردنەوەی یاریەکە بکات و 3 خاڵی بە نرخ و گرنگ لە خولەکە بەدەست بهێنێت.

دواتر یانەی دۆرتمۆند هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامی یاریەکەیدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، تا کۆتایی بە گۆڵێکی بێوەڵام بە سودی باڤارییەکان یاریەکە تەواو بوو.

بەم 3خاڵە، یانەی بایرن میونخ ژمارەی خاڵەکانی بووە 64 خاڵ و پێشەنگی زیاتر بەهێزکرد.

هەرچی یانەی بروسیا دۆرتمۆندە، خاڵەکانی بە 57 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی مایەوە.

 


 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this