وەزارەتی تەندروستی كه‌ره‌نتین كردنى گوندێكى راگه‌یاند

0
656
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم کەرەنتین كردنى گوندێكى سەر بە قەزای مێرگەسوورى راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه‌، “دوابەدوای دەستنیشانکردنی تووشبوویه‌كی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دانیشتووی شاری هەولێرە، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گووندی ھۆستان سەر بە قەزای مێرگەسوور لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی بەرکەوتووان بڕیاردرا بە کەرەنتین کردنی گوندی هۆستان بكرێن”.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه‌، “كه‌ره‌نتین كردنه‌كه‌ بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەک نموونەی پشکنین و رێكاره‌كانى خۆپارێزى ته‌ندروستییه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this