سێ سه‌ربازى ئه‌مریكا و پێنج چه‌كدارى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات برینداربوون

0
565
وێنه‌ى هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌ باغۆز | فۆتۆ: AP photo/Maya Alleruzzo

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پێنج چه‌كدارى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات و سێ چه‌كدارى ئه‌مریكا له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ نزیك دێره‌زوور برینداربوون.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسى هه‌واڵى سوریا (سانا) بڵاویكرده‌وه‌، “ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك چه‌كدارى نه‌ناسراو هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ نێوان حه‌سه‌كه‌ و درێره‌زوور به‌ كڵاشینكۆف و ئاڕ پى جى له‌ گوندى رویشد، له‌ ئه‌نجامدا سێ سه‌ربازى ئه‌مریكا و پێنج چه‌كدارى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات برینداربوون”.

ئاژانسه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌، “له‌دواى كۆتایی هاتنى هێرشه‌كه‌ برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ شه‌دادیه‌ له‌ رۆژئاواى حه‌سه‌كه‌ كه‌ بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكییه‌كانى تێدایه‌ بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر”.

روودانى ئه‌م رووداوه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ 27ى نیسان، ئه‌فسه‌رێكى سوپاى ئه‌مریكا و دوو سه‌ربازى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات هاوشێوه‌ى ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزێكى نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرشیانكرایه‌ سه‌ر له‌ له‌ ریفى دێره‌زوور و كوژران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this