سعودییە دەربارەی نوێژی هەینی لە مزگەوتەکاندا بڕیاریدا

0
591

SNN

تەلەفیزیۆنی رەسمی وڵاتی سعودییە بڕیاریدا کە مزگەوتەکانی ئەو وڵاتە 20 خولەک پێش بانگی هەینی بکرێتەوە و 20 خولەک دوای بانگ دابخرێت، وەک رێکارییەک دەربارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا.

هەروەها لە بڕیارەکەشدا هاتووە، هەر نوێژخوێنێک دەبێتە 2 مەتر زیاتر نێوانی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە کە حەج و عومرە تا ساڵی داهاتوو راگیراوەو هیچ کەسێک ئەمساڵ بۆی نییە ئەو دوو ئەرکە ئاینییە جێبەجێ بکات، تا سعودییە بڕیاری گەرانەوە گەشتیارانی ئاینی دەدات.

بە چەند قۆناغێک ژیانی هاووڵاتیان لە وڵاتی سعودییە ئاسایی دەکرێتەوە قۆناغی یەکەم تەنیا هاتووچۆی هاووڵاتیان دەبێت، هەرچەندە ئەو بڕیارە شاری مەککە ناگرێتەوە تا 21ی حوزەیران.

76,726 هاووڵاتی سعودی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەی 411 کەس گیانیلەدەستداوە، بۆیە وڵاتی سعودییە بەردەوامە لە رێکارەکان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this