ڤایرۆسی کۆرۆنا دزە دەکاتە نێو کارمەند و پزیشکەکانی ئێرانەوە

0
295

SNN

رەزا جەلیل بەرێوەبەری نەخۆشخانەی تەجریش لە شاری تاران ئاماری تووشبووانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی بە پەتای كۆرۆنای ئاشكرا كرد و رایگەیاند: لەسه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای كۆرۆناوە لە ئێران، جگە لە تووشبوونی سێ ھەزار كارمه‌ندی ته‌ندروستی بە ڤایرۆسەکە، ھاوكات 110 پزیشک و کارمەندی تەندروستیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەشی زۆری تووشبووان و ئەوانەش كە گیانیان لەدەستداوە، لە پەرستاران و كارمه‌ندی بەشی تاقیگە و دواتر پزیشكەكانن، ئەو ئامارە لە كاتێكدایە، بەرپرسە ئێرانییەکان ئێستاش هۆشداری دەدەن، ھێشتا كۆرۆنا لە ئێراندا بەربڵاوە، رۆژانە زیاتر لە هەزار كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن.

زیاتر لە 139 هەزار کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 7508 کەس گیانیانلەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this