بەبەرچاوی هەموانەوە دوو پۆلیسی ئەمریکی رەشپێستێک دەکوژن

0
2265

SNN

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست رۆژی 26ی ئایار له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه‌ له‌شاری مه‌نیئاپۆلس-ی ویلایه‌تی مینیسۆتا، پیاوێكی ره‌شپێست ده‌ستگیرده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان پیاوه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر سك بۆ كه‌له‌پچه‌كردن، یه‌كێك له‌ پۆلیسه‌كان ئه‌ژنۆی قاچی چه‌پی ده‌خاته‌ سه‌ر ملی پیاوه‌ ره‌شپێسته‌كه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

“>

رووداوه‌كه‌ تێكڕای رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌ی هێنایه‌ ده‌نگ و به‌دوایدا خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ له‌ ژێر دروشمی “ژیانی ره‌شپێسته‌كانیش گرنگه‌” له‌و شوێنه‌دا ده‌ستیپێكرد.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ له‌وێدا گیراوه‌ و ناڕه‌زایی-ش ده‌رده‌بڕن، پیاوه‌كه‌ هاوارده‌كات “تكایه‌ مه‌مكوژه‌ .. ناتوانم هه‌ناسه‌ بده‌م”، به‌ڵام له‌پاش ماوه‌یه‌ك پیاوه‌ ره‌شپێسته‌كه‌ بێده‌نگ ئه‌بێت، راسته‌وخۆ داوای ئه‌مبولانس ده‌كه‌ن، بۆ دڵنیایی، پۆلیسی نێو ئه‌مبولانسه‌كه‌ ده‌یه‌وێت، دڵنیا بێت، له‌ لێدانی دڵی پیاوه‌ ره‌شپێسته‌كه‌، به‌ڵام به‌پێی گرته‌كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ كه‌سه‌كه‌ مردووه‌.

بەشی بکە لە
تاگەکانکوشتن
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this