لەبارەی تووشبوونی هاووڵاتییەك بە كۆرۆنا لە پێنجوێن روونكردنەوە دەدرێت

نەخۆشخانەی كۆرۆنا له هەڵەبجە | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی شەوی رابردوو وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی هاووڵاتییەكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند كە دانیشتووی قەزای پێنجوینە، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن لەبارەی چۆنیەتی تووشبوونی ئەو هاووڵاتییە ڕوونكردنەوە دەدات.
لوقمان لەتیف، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بە SNNی راگەیاند: ئەوكەسەی كە شەوی رابردوو لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە وەك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندرا، دانیشتووی قەزای پێنجوێنە و بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێنە، هاوكات ماوەی نزیكەی دوو هەفتەیە بەركەوتنی لەگەڵ هیچ كەس نەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن پاش ئەوەی هەستی بەنیشانەكان كردوە بەپێی خۆی چوە بۆ نەخۆشخانەی عەلی ناجی لە شاری سلێمانی و داوای كردوە نموونەی لێ وەربگیرێت بۆ پشكنینی پەتای كۆرۆنا، پاش دەرچوونی ئەنجامەكەی پێ یان وتوە ئەنجامەكە نێگەتیڤەو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نیت.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، بە مەبەستی زیاتر دڵنیا بوونەوە جارێكی دیكە دوێنێ رۆشتوە داوای كردووە لە (سیتی سكان) نمونەی لێ وەربگرنەوە، ڕاگەندراوە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە و لەئێستادا لەنەخۆشخانەیە لە سلێمانی و باری تەندرووستی تەواو جێگیرە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزيرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
2021-03-10
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17