فرۆکەکانی تورکیا گوندێکی سەر بە قەزایی ماوەت بۆردومان دەکەن

0
613

SNN

شەوی رابردوو لە قەزای ماوەت فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کردە ئامانج، بەو هۆیەوە پێنج گەریلا گیانیانلەدەستدا و زیان بە چەند خانوویەکی گوندی سەفرە گەیشت و نەخۆشخانەی گوندەکەش خاپوور بوو.

بەپێی زانیارییەکانی SNN، نزیک کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو لە گوندی سەفرەی سەر بە شارباژێر، فڕۆکەکانی تورکیا دوو مووشەکیان ئاراستەی ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد کە  نزیک گوندەکەدا تێدەپەڕی، مووشەکێک بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت کە لە جۆری مێکزەمین بوو و پێنج گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستانی تێدا بووە، هەر پێنجیان گیانیانلەدەستدا”.

یەکێکی دیکە لە مووشەکەکان بەر نەخۆشخانەی گوندەکە کەوتووە و خاپوور بووە، خۆشبەختانە هیچ نەخۆش و کارمەندێکی تەندروستی لەنێو نەخۆشخانەکە نەبوون

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this