پێشبینیی زیادبوونی خواستی جیهانی لەسەر نەوت دەدرێت

0
816

SNN

ئاژانسی هەواڵیی ڕیای ڕووسی، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کە وەزارەتی وزەی ڕووسیا پێشبینی زیادبوونی خواستی جیهانی لەسەر نەوت لە مانگی ئایار دەکات و وایدەبینێت ئاستی ڕاستەقینەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەنێوان 14 بۆ 15 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەدایە.

بەپێی ئاژانسی “ڕۆیتەرز”، ئاژانسە ڕووسییەکە ڕاشیگەیاندووە کە وەزیری وزەی ڕووسیا ئاستی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێک+ بە نزیکەی 3.5 بۆ 4 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە دەخەمەڵێنێت.

ئاژانسی ڕیا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە وەزارەتی وزەی ڕووسیا پێشبینیی هاوسەنگبوونەوەی ئاستی دەرخستە و خواست لە بازاڕەکانی نەوت دەکات بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران و تەمموز، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنانەوە.

 

بەشی بکە لە
تاگەکاننەوت
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this