لەبارەی قەرزەکەی هەرێمەوە داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت

0
381
پەرلەمانی کوردستان

SNN

کۆمەڵێک ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان داوایەک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرز دەکەنەوە کە تێیدا داوای رێکخستنی دانیشتنی ئەندامانی پەرلەمان دەکەن بەمەبەستی خستنەڕووی بەڵگەو پێشنیارەکانیان لەسەر 27 ملیار دۆلار قەرزەکەی حکومەتی هەرێم.

دەقی راگەیەندراوەکە:

‎پاڵپشت بە ماددەی 66ی بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ئێمە ژمارەی یاسای ئەندامانی پەرلەمان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە، داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسای ئەنجامبدات، دەربارەی ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند حکومەتی ھەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزارە، و بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی بۆ پەرلەمان و بەمەبەستی خستنەڕوی بەڵگەو وردەکاری ئەو قەرزانە.

‎1- عه‌بدولستتار مه‌جید
2-د.شێركۆ جه‌وده‌ت
3-د.كازم فاروق
4-د.محی الدین حسن
5-سۆران عومه‌ر
6-ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی
7-كاوه‌ عبدااقادر
8-مژده‌ محمود
9-د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی
10-د.اسماعيل سگيری
11-ھلز احمد
12-سەرچناراحمد
13-سیپان سالم
14-به‌دریه‌ ئیسماعیل
15-عوسمان كانی كورده‌ی
16-ڕوپاك ئه‌حمه‌د
17-موسلیم عبدالله

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this