کەلار.. ئۆتۆمبێلێکی گاز لەکاتی بەتاڵکردنی سووتەمەنی بۆ موەلیدە ئاگری گرت

0
668

SNN- سیروان حەسەن

لەشاری کەلار لەکاتی تێکردنی گاز بۆ مۆلیدە، تانکەرێکی سووتەمەنی  گڕی گرت و بەتەواوی سووتا.

ئیبراهیم عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی کەلار بە SNNی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی گازینۆی شاری کەلار تانکەرێکی سووتەمەنی کە گازی هەڵگرتبوو لەکاتی تێکردنی گاز بۆ مۆلیدەیەکی گەڕەکەکە گڕی گرت و بەتەواویی سووتا.

وتیشی: “هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبای موزەخەی سەر تانکەرەکە بووە کە لەکاتی بەتاڵکردنەوەی گازەکە ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە”.

ئیبراهیم عەبدولرەحمان ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانیان توانیویانە مۆلیدە و ماڵەکانی نزیک تانکەرەکە لەو ئاگرە بپارێزن و هیچ زیانێکیان پێ نەگات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this