پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لەفەرمانبەرانی گرێبەستدەکات

0
315
قەبارەی ئەو زیانە ئابووریەی کە بەر کەرتی پیشەسازی عێراق کەوتووە

SNN-

جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق پێشنیازێک دەداتە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی فەرمانبەرە گرێبەستەکانی تایبەت بە کارەبا.

محەمەد غزی رایگەیاندووە “پێویستە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو فەرمانبەرانە دابەشبکات بەسەر وەزارەتەکاندا تا قورسایی لەسەر میلاکی کارەبا کەمبێتەوە لەبەغدا”.

وتیشی: “دەبێت لەسەر میلاکی وەزارەتەکانی گواستنەوە و پیشەسازی دابمەزرێن و مافی ئەوەیان هەبێت بکرێنە کارمەندی هەمیشەیی”.

مەبەستی ئەم پێشنیازەی لیژنە پەرلەمانییەکەی عێراق بۆ ئەوەیە پەستان لەسەر وەزارەتی کارەبا کەمبێتەوە و بەسەر وەزارەتەکانی دیکەدا دابەشبکرێن تا مافی دامەزراندنیان بەفیڕۆ نەچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this