تیافۆ هه‌وڵده‌دات ره‌شپێستی زیاتر بخاته‌ نێو جیهانی تێنسی سه‌رزه‌وی

0
252
تیافۆ

SNN Sport

 

 فرانسیس تیافۆ یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی ئه‌مریكی توانی ژیانی دایك وباوكه‌ كۆچكه‌ره‌كه‌یان  بگۆرێت به‌ هۆی كاروانی پیشه‌گه‌ریانه‌ی  له‌ جیهانی تێنسی سه‌ر زه‌وی و هیواداره‌ ره‌شپێستی زیاتر راكێشێته‌ نیو جیهانی یارییه‌كه‌ .

 

دایك و باوكی تیافۆی ته‌مە‌ن 22 ساڵ  كه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوسترالیا له‌ 2019 سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ، له‌ سیرالیۆنه‌وه‌ كۆچیان كردووه‌ .

 

 

باوكی كرێكارێكی   ساكار بوو  له‌ سه‌نته‌رێكی تێنسی سه‌ر زه‌وی ، له‌ به‌رامبه‌ردا دایكی ناچار بوو شه‌فتێک كار بكات وه‌كو  په‌ره‌ستار بۆ یارمه‌تی دان و به‌ خێوكردنی خێزان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی .

 

باشترین پۆڵێن که‌ تیافۆ گه‌یشت پێی ریزبه‌ندی 29 بوو له‌ سه‌ر ئاستی جیهان ، پاش سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی هه‌شت له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره‌ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ ساڵی رابردوو  له‌ ملبۆرن پارك و تا ئێستا نزیكه‌ی 3،5 ملیون دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه‌  له‌ پاره‌ی خه‌ڵاته‌كان .

 

تیافۆ به‌ پێگه‌ی یه‌كێتی پیشه‌گه‌رانی تێنسی سه‌رزه‌وی  له‌ تۆڕی ئینتەرنێت راگەیاندووە كه‌ ده‌یەو‌ێت ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ كه‌سانی تر .

ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌مریكییه‌ لاوه‌ وتی ” ده‌مه‌وێت خه‌ڵكی وا باسم بكه‌ن كه‌ ئه‌و كه‌سه‌م كه‌ بایه‌خ به‌ هانده‌ران ده‌دات كه‌ ده‌وێت كه‌له‌پورێكی دیار جێبهیلێت”.

 

هه‌روه‌ها وتی ” ئامانجم ئه‌وه‌یه‌ یارمه‌تیدانی ره‌شپێستی زیاتر له‌ سه‌ر یاریكردنی تێنس و ببمه‌ نمونه‌یه‌ك لاسایی بكرێته‌وه‌ “.

 

پاش گه‌یشتنی  بۆ قۆناغی هه‌شت  له‌ پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه‌ تیافۆ پێش ‌ 10 ساڵ به‌ڵێنی به‌ دایك وباوكی داوه‌ به‌ گۆرینی ژیانیان .

 

تیافۆ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ تێنسی زۆر خۆشویستووه‌ ، سەرەڕای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی ئه‌م وه‌رزشه‌ ناچاربووه‌ له‌ منداڵیدا ده‌ستبه‌رداری زۆر شت ببێت  به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ سینگێكی فراوانه‌وه‌ و دڵخۆشییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی قبوڵكردووه‌ .

 

 

سه‌باره‌ت به‌وه‌ وتی ” ده‌بێت( كاروانی پیشه‌گه‌ری ) پێشینه‌ بێت ، بۆیه‌  پێویسته‌ له‌ سه‌رت ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێک بابه‌ت ببیت  به‌ڵام سەرەڕای هه‌موو ئه‌و شتانه‌  چێژم له‌و كاره‌ ده‌بینی و ئه‌مه‌ش خواستم بوو .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this