وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند

0
1677
نەخۆشخانەی كۆرۆنا له‌ هەڵەبجە | فۆتۆ: عەلی حەمەسەعید / SNN

SNN-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت: “لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (948) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (520) هەولێر، (125) سلێمانی، (300) دهۆك، (1) هەڵەبجە، (2) سۆران. دەرەنجام (25) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (93.)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (12004) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1183) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (345) لە هەولێر، (137) لە سلێمانی، (701) لە دهۆك. وە (10821) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (25) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (948) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (520) هەولێر، (125) سلێمانی، (300) دهۆك، (1) هەڵەبجە، (2) سۆران. دەرەنجام (25) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر:
(٩) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن (38) ساڵ و (2) ئافرەت تەمەنیان (39)، (32) ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن (15) ساڵ و (2) کوڕی گەنج تەمەنیان (17)، (16) ساڵ و (3) منداڵ تەمەنیان (11)، (7)، (3) ساڵ، پێنج تووشبوو لە خێزانێکن و لە ووڵاتی تورکیا گەڕاینەوە و لە کەڕەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن، سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، یەک تووشبووی دانیشتووی شاری هەولێر بەهۆی بوونی نیشانەکان دەستنیشانکرا.

پارێزگای سلێمانی:
(16) پۆزەتیڤ: (8) پیاو تەمەنیان (63)، (45)، (38)، (34)، (30)، (25)، (23)، (21) ساڵ و (6) ئافرەت تەمەنیان (70)، (67)، (63)، (60)، (35)، (27) ساڵ وکچێکی گەنج تەمەن (15) ساڵ و کوڕێكی تەمەن (13) ساڵ ، چواردە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەبووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (71137) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (532) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (407) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (120) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
27 ئایاری 2020

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this