ئارسه‌ر میلۆ داهاتووی خۆی یەکلاییکردووەتەوە

0
561
ئارسر

SNN Sport

 

  راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كرد كه‌  ئارسه‌ر میلۆ یاریزانی ناوه‌راستی به‌رازیلی  ئاره‌زووی  له‌ مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی به‌رشەلۆنه‌ راگه‌یاندووه‌  و نایەوێت پەیوەندی بە ریزه‌كانی یۆڤانتۆسی  ئیتاڵی بکات.

 

تۆری هه‌واڵی  ( سكای سپۆرت)ی بەریتانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئارسه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌ی پێشكه‌ش هه‌ردوو ئیداره‌ی به‌رشەلۆنه‌ و یۆڤانتۆس كردووه‌ ،پاش ده‌ركه‌وتنی راپۆرته‌كان كه‌ باس له‌وە ده‌كه‌ن كه‌ گفتوگۆی له‌ سه‌ر ده‌كرێت  لە بۆندێكی ئاڵوگۆركردنی پێشبینی كراو  له‌گه‌ڵ میرالیم پیانیچ یاریزانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی .

 

 

به‌رشەلۆنه‌ پێویستی به‌ده‌ستبه‌رداربوون  له‌ یاریزانه‌كانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ یان ئه‌نجامدانی بۆندی ئاڵوگۆڕكردن  له‌ پێناو به‌هێزكردنی ریزه‌كانی به‌ یاریزانانی نوێ  له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانانی لە داهاتوو هەیە ، پاش ئه‌و گرێبه‌سته‌ زه‌به‌لەحانه‌ی له‌ هاوینی رابردوو ئه‌نجامیدا و ناڵاندنی یانه‌كه‌ به‌ده‌ست گرفتی داراییه‌وه‌، ئەمەش دروستبوو له‌ ئه‌نجامی وه‌ستانی چالاكی تۆپی پێ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا .

 

 

تۆڕه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رشەلۆنه‌ ناچار ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوێكی جیاواز بۆ هاندانی یۆڤانتۆس له‌ پێناو ته‌واوكردنی بۆنده‌ ئاڵوگۆڕییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خانمه‌ پیره‌كه‌ و ده‌ستەبه‌ركردنی تواناكانی پیانیچ.

 

سەرەڕای ئه‌و راپۆرتانه‌ی کە بڵاوبووەتەوە كه‌ كیكی سیتین راهێنه‌ری به‌رشەلۆنه‌ له‌ سه‌ر رۆیشتنی ئارسه‌ر كراوه‌ بووه‌ ، به‌ڵام سكای سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ راهێنه‌ری به‌رشەلۆنه‌ هێشتا ئاینده‌یه‌ك له‌ به‌رشەلۆنه‌ ده‌بینێت بۆ ئه‌و یاریزانه‌ به‌رازیلییە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this