ژمارەی مردووان لەئەمریکا 100 هەزاری تێپەڕاند

0
283

SNN-

سەرەڕای ئاساییبوونەوەی بەشێک لەژیان و کەمبوونەوەی رێژەی ژمارەی رۆژانەی مردن، ئەمریکا بەربەستی 100 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانی شکاند.

مانگی ئایار رۆژانە 1400 کەس لە ئەمریکا دەمردن، کە پێشتر ئەو ژمارەیە 2000 کەس بوو لەترۆپکی ڤایرۆسەکەدا، بەڵام ئەم سێ رۆژەی پێشوو ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 700 کەس کەمبۆوە.

لەماوەی سێ مانگی پێشوودا ژمارەی مردووان بەکۆرۆنا لەژمارەی کوژراوانی جەنگی ڤێتنام و کۆریا و جەنگی ئازادی عێراق لەساڵی 2003 تا 2011 زیاتر بووە.

هاوکات مردووان بەکۆرۆنا ئەو ژمارەیەشی تێپەڕ کرد کە بەهۆی ئایدزەوە لەساڵی 1981 تا 1989ی سەدەی رابردوو گیانیانلەدەستدا.

لەئێستادا لەو وڵاتە زیاتر لە 1 ملیۆن و 700 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this