ئەمریکا 60 رۆژ مۆڵەت دەداتە ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە

0
500

SNN-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “واشنتۆن ماوەی دوو مانگ دەداتە ئێران وەک مۆڵەت تا کۆتایی بەبەرنامە ئەتۆمییەکەی بهێنێت لەبواری ئاشتیدا”.

مایک پۆمپیۆ لەبەیاننامەیەکی نوسراودا دەڵێت “لەدوای ئەو بەروارەوە تاران تووشی سزای قورس دەبێت و دەبێت هەر کۆمپانیا و دامەزراوەیەکیش دەستی هەیە لەو بەرنامەیەدا لەو 60 رۆژەدا کاری خۆی تەواو بکات”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سزادانی دوو گەورە بەرپرسی ئێرانیشی راگەیاند کە کاریان لەبەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتەدا کردووە کە ماجد ئاجای و ئەمجەد سازگار-ن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this