وتار
دەنگدانمان بە سەرۆکی ھەرێم

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی

 پەیوەستە بەگرەنتی دانانی پارێزگارێکی کورد لە کەرکوک!!

ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی  ڕابردوو بینرا  چۆن عەربە ھاوردەکان  ئاگریان بەردەدایە بەرھەم و دروێنەکردنی خەرمانی جوتیارانی کورد کە دانیشتوی ڕەسەنی ناوچەکەن  , داگیرکردنی خانوو و زەوی کوردنیشان و بڕیارە شۆفینیەکانی پارێزگاری کەرکوک و ئیدارەی ناوچەکە , ھەستی بێ کەسی و بە تەنیامانەوە لە ڕواڵەتیاندا دەبینراو نەیان دەزانی ھانا بۆ کوێ بەرن !کێ بیان پارێزێ! و لە ناو خاکی خۆیان جارێکی تر دەر نەکرێن ,ھۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆئەو بوشایە ئیداریە کە لە پێشودا کورد بەرپرسی یەکەمی یەکە ئیداریەکان بوو ,لەم سۆنگەیەوە  و ھەست کردن بە بەرپرسیارێتی و نیشتیمانی و نەتەوەیی وا دەخوازێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە  ,  ھەوڵی  جدی بدرێت بۆ گێڕانەوەی ئیدارەی کوردی لە کەرکوک و ناوچەدابڕێنراوەکان لە ئێستادا کرۆکی چارەسەرکردنی بریتیە لە  کار کردن بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنە سیاسیەی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان  بە تایبەت گەڕانەوە و چالاککردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگایی کەرکوک ئەنجامدانی کۆبونەوەیەک بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد لە پشکی یەکێتی لە کەرکوک ‌,پێویستە پارتی دیموکراتی پابەندی ڕێکەوتنە سیاسیە بێت کە لە گەڵ یەکێتێدا واژووی کردوە ,ناوەڕۆکە کەی بریتیە لە پاکێجی ھەرێم و کەرکوک و بەغداد لە نێوان ئێمە و ئەواندا ھەیە چونکە ئەسڵی ڕێکەوتن بریتیە لە ئیلتزام, ناکرێت ئێمە لە ھەرێم ئیلتزام بکەین و سەرەڕای بونی چەندین تێبینیمان لە سەر پڕۆژە یاسایی کاراکردنەوەی دامەزراوی سەرۆکایەتی ھەرێم بەڵام بو بە یاساو دەرچوێندرا  لە پێناو جێبەجێکردنی  ڕێکەوتنامە سیاسیەکە ٫لای ھەموان ڕوونە کەرکوک تێدا کۆڵەکەیەکی گرنگ و سەرەکی  ڕێکەوتنەکەیە ,ناکرێت ئێمە  بڕگە بە بڕگەی لە ھەرێم جێبەجێبکەین ئەوان ئیلتزام نەکەن و یاری بە کات بکەن  ,بۆیە ڕوونی دەڵێین دەنگدانمان بە سەرۆکی ھەرێم  پەیوەستە بە گرەنتی  کاتێکی دیاری کراو  و دانانی پارێزگارێکی  کورد لە پشکی یەکێتی بۆ کەرکوک چونکە بە بڕوای ئێمە دەبێتە ھۆکار بۆ ڕاگرتن و ھەڵوەشاندنەوەی بریارە شۆفینەکان و پارستنی ناوچە کوردستانیەکان لە ھەوڵی تەعریب کردنەوەیان و پاراستنی ھاونیشتیمانیانی کورد لە ناوچەکە...

* ئەندام پەرلەمانی کوردستان

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.