وتار
تكایه‌ پلانی ستراتیژی و درێژخایه‌ن بۆ كێشه‌و ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ بخه‌نه‌ڕوو

به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د

دروستكردنی چه‌ند نامیلكه‌و بانگێشتكردنی ڕاگه‌یاندنه‌كان و سازكردنی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسی بۆ به‌چاپگه‌یاندنی (ڕێنمایی هاتوچۆ ـ ته‌ندروستی) كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیییه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌، پێویستی نه‌ده‌كرد به‌و شێوه‌یه‌ بكرێته‌ بابه‌تی ڕاگه‌یاندن.

ئێمه‌ له‌گرنگی پڕۆژه‌ی هۆشیاری هاتوچۆ كه‌مناكه‌ینه‌وه‌و به‌كارێكی گرنگی ده‌زانین، به‌پێویستی ده‌زانین به‌ئه‌ندازه‌ی قه‌باره‌ی خۆی گرنگی و بایه‌خی پێبدرێت، ئێمه‌ پێشتر وه‌كو به‌شی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆ چه‌ندین كاری له‌و جۆره‌و باشترمان ئه‌نجامداوه‌، خۆسه‌رقاڵكردن به‌و جۆره‌ پڕۆژانه‌ بایه‌خی ئه‌ووتۆی نییه‌ كاری گرنگ و جدی كه‌ ده‌بێت له‌مكاته‌دا بكرێت به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی كاریگه‌ری قه‌یرانی دارایی، هه‌وڵبده‌ین ئه‌و داهاته‌ی پێشتر كۆكراوه‌ته‌وه‌ (داهاتی هاتوچۆ) ئه‌و داهاته‌ بگێڕدرێته‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنی شاری سلێمانی خه‌رجبكرێت و كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسی له‌سه‌ر بابه‌تێكی وا ئه‌نجامبدرێت.

له‌چوارساڵی ڕابردوش واته‌ مانگی 3ی ساڵی 2016، تائێستا ئه‌و پارانه‌ی له‌هاوڵاتیان وه‌رگیراون له‌حه‌قی به‌كارهێنانی ڕێگه‌ بریتیبووه‌ له‌بڕی (30.608.714.750) دینار، ئه‌و داهاته‌ش كه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ له‌حه‌قی پیسكردنی ژینگه‌ بریتی بوه‌ له‌بڕی (20.349.791.000) دینار واته‌ به‌كۆی گشتی بریتییه‌ له‌بڕی (50.958.505.750) دینار له‌هاوڵاتیان وه‌رگیراوه‌ له‌حه‌قی ڕێگه‌وبان و ژینگه‌، دۆخی ڕێگه‌و ژینگه‌ی سلێمانیش ئه‌وه‌یه‌ هه‌مومان ده‌یبینین ڕۆژانه‌ به‌هۆی خراپی ڕێگه‌وبانه‌كان به‌رده‌وام هاوڵاتیانی ئێمه‌ بریندارده‌بن و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

كاری زۆرمان كرد له‌ئه‌نجامدان و سازكردنی ۆرك شۆپ و سیمینارو پانێڵ له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كان و له‌سه‌ر ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ خه‌ڵكانی شاره‌زاو خه‌مخۆرو چالاكوان و به‌رپرسانمان بانگهێشتی كاری له‌و جۆره‌ كردو ڕاسپارده‌كانمان خسته‌ به‌رده‌م لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ته‌نها یه‌ك خاڵ جێبه‌جێنه‌كرا.

پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی كاركردنه‌ بۆ چاككردنی سیستمی گواستنه‌وه‌ی گشتی كه‌ له‌ئێستادا شاری سلێمانی له‌دۆخێكی زۆر خراپدایه‌ خزمه‌تگوزاری له‌بواری ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ كه‌ له‌ئاستێكی باشدا نییه‌، كاری گرنگ له‌ئێستادا زیندوكردنه‌وه‌و كارپێكردنی و دروستكردنی ئه‌نده‌رپاس و به‌رزه‌پردانه‌یه‌ كه‌ له‌ڕابردوودا دیزاینی بۆكراوه‌، به‌ڵام پڕۆژه‌كه‌ پشتگوێخراوه‌، بۆیه‌ كاتی ئه‌وه‌هاتوه‌ بڵێین به‌سه‌ تكایه‌ به‌سه‌، ئه‌گه‌ر كاری ستراتیژیی و گرنگتان بۆ شاری سلێمانی پێ ئه‌نجامنادرێت، تكایه‌ خه‌ڵك سه‌رقاڵ مه‌كه‌ن به‌پڕۆژه‌ی لاوه‌كیه‌وه‌.

تێبینی: ئه‌م نوسینه‌مان گوازرشت له‌بۆچونمان ده‌كات وه‌كو دوو ئه‌فسه‌ری هاتوچۆ، په‌یوه‌ندی به‌پێگه‌و پله‌مانه‌وه‌ نییه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ.

موقه‌ده‌می هاتوچۆ: به‌ختیار محه‌مه‌د

ڕائیدی هاتوچۆ: كاروان محه‌مه‌د

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
د.بەختیارشاوەیس
د.بەختیارشاوەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.