وتار
لەبارەی پەیوەندی نێوان هەرێم بەغدا ..دەرفەت و ئاستەنگەكان

سالار مەحمود

سالار مەحمود

لەهەرسێ ئاستی سیاسی و ئابوری و یاساییدا هێشتا گرفت و ئاسۆی دەربازبوون لە ئاستەنگیەكان هەیە. گرەنتی دەربازبوون گەڕانەوەیە بۆ گفتوگۆی راشكاوو نیازی گەیشتن بەچارەسەر بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی خەڵك و بەردەوامی موچە و دەستكردن بەچاكسازیی..

لەدوایین دوو سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ لای سەرۆككۆمارو پەیامی فرەنساو بەریتانیا بۆ گەیشتن بە رێكەوتن لەنێوان بەغداو هەرێم دەلاقەی  نوێی لەنێوان هەردوو لادا كردۆتەوە.

دۆخەكە بە تێڕوانینی رابروو سەختە بەردەوام بوونی.

دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك و پڕ كردنەوەی پۆستەكانی كورد لەبەغدا دوای دانانی وەزیری داد و دروستكردنی ژووری هاوبەش لایەنە كوردستانیەكان لەبەغدا و بەتایبەتی هاوپەیمانی لایەنە كوردستانیەكان لەپەرلەمانی عیراق پێگەی كوردستان بەهێز دەكات. لەهەمان كاتدا گرەنتی بەردەوامی پشكی كوردستان لە بودجەی عیراقدا دەكات كە بەم جۆرەی ئێستا بەشێك لەهێزە عێراقیەكانی نیگەران كردوە.

دورخستنەوەی بەڵای ململانێی ئێران و ئەمریكا پەیوەستە بە یەكگوتاری هەرێم و بەغدا، جوڵە دیبلۆماسیەكانی سەرۆك كۆماری عیراق لەناوچەكەو جیهان و سود وەرگرتنی كوردستان لەو پێگە دەستوریە كوردستان دەباتەوە ناو مەحفەلی نێودەوڵەتی و دەستێوەردانەكانی وڵاتان ئەستەم دەكات.

پەیوەندی نێوان هێزە عیراقیەكان بەناسنامەی مەزهەبی و تایفیانەوە لە ئاڵۆزیەكی قوڵدایە، ئەمەش وای كردوە نەتوانن گەلەكۆمەی مەترسیدار لەسەر مافە دەستوریەكانی هەرێم بكەن، بەڵام هەر كۆدەنگیەكی كوردستان ئەوان كۆدەكاتەوە وەك ئەوەی لەكەركوك لەخۆپیشاندانی كۆنە بەعسی و شۆڤێنیەكاندا خۆی بینیەوە. لەبەر ئەوە گرتنەبەری دیبلۆماسیەتی نەرم میكانیزمێكی گونجاوترینە بۆ سود وەرگرتن لە دەرفەتەكان. دەستگرتن بەچارەسەری دەستوریەوە بەشێك لە لەدەستچوەكانی ناوچە دابڕاوەكان دەگەڕێنێتەوە.

دۆخی ئێستای عیراق دەرفەتی گەورەو ئاستەنگی گەورەی تێدایە، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی نیشتمانی لەلایەن هێزە كورستانیەكان بەتایبەتی دوو هێزە باڵا دەستەكە، دەرفەتەكان زاڵ دەكات بەسەر ئاستەنگە هەمیشە بەردەوامەكاندا.

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
د.بەختیارشاوەیس
د.بەختیارشاوەیس
د.بەختیارشاوەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.