وتار
کاتژمێر چیتر کات ناژمێرێت

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

 ئەوە ئەو ساتەوەختەیە کە ژیان و بەھا و ھاوسۆزی و مرۆڤایەتی تێیدا لەگەڵ ئامێرێکی دەستی ئەنفالکراوێکدا ئەوەستێت..
ئەڵێم، تۆ بڵێیت بۆ چەند چرکە و چەند سەعات و چەند رۆژ کاتژمێرەکانی ژێر ئەو گلە تەپە تەپی دڵەکانیان ژماردبێت؟ ئاخۆ تا کەی ھەناسەی ژن و مناڵەکانی ژێر ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی سەماوە تێکەڵ بە چکە چکی ئەو کاتژمێرە بووبێت..؟
نازانم ئەبێ ئەو کاتژمێرە ھی کێ بێت؟  تۆ بلێیت ھی یەکێک لە ئازیزە ونبوەکانی ئەو دایکە نەبێت کە چەندین ساڵ لە ژێر گوێسوانە و لەبەر قاپی و لەپەنا دیوارو لە ناو چوارچێوەی پەنجەرەی ماڵە داڕماوەکەیدا لە چاوەڕوانیدا بوو و دووا جار بە بێ دەنگی سەری نایەوە؟
تۆ بڵێیت ھی سێوە بێت یا ھی بەھار، ھی شۆخان یا ھی نازدار یانیش ھی گوڵە یا ھی شیلان ؟ تۆ بڵێیت ئەوە ھەر ئەو کاتژمێرە نەبێت کە شوانە بەدەستی خۆی کردیە دەستە ناسکەکەی لەرێ.. ؟؟     
نازانم  کەی کاتژمێرە لە کارکەوتووەکەی جیھان لە تاو ئەو تاوانەدا ئەکەوێتە کار؟
نازانم کەی ویژدانەکان لە خەوی بێدەنگی بەرامبەر بە ئەنفال ھەڵئەستن؟
نازانم تاکەی رێگە لە دادگایی کردنی ئەنفالچیەکان ئەگیرێت لەم ھەرێمەدا و کەی رووبەری سزای زیندە بەچاڵ کردنی مناڵە شەش مانگانەکەی گۆڕە بە کۆمەلەکەی سەماوە ئەکرێنەوە..
درود بۆ گیانی پاکی شەھیدانی بێ تاوانی گەلەکەم ..
شەرمەزار بن داڵدەدەرانی تاوانبارانی ئەنفال..

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
د.بەختیارشاوەیس
د.بەختیارشاوەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.