وتار
بۆ بڕیار، کە بڕیار نەبوو جێمان بێڵیت

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

خوایە، مناڵانی ئێمە چ نەسلێکی ناوازەن، چ ئەسڵ‌و فەسڵێکی بێ وێنەن، ‌چەند مەخلوقێکی پڕ ئەوین‌و چەندیش ئەوینێکی راستەقینەن، ئەوان، لەو زەمەنەی کە گەورەکان دڵیان بۆتە بەرد، ھەر بە پاکیزەیی‌و عەشقی بێ کۆتایی خۆیانەوە، بەشوێن باوکیاندا رائەکەن،  تەنانەت ئەگەر قەدەری ئەو ڕاکردنە مردنیش بێت، ئەگەر ئەو رێڕۆشتنە کۆچی یەکجاریش بێت، ھەر ئەڕۆن‌و ھەر ئەڕۆن، ئەوان وەک بڕیار ناگەڕێنەوە، ئەڕۆن‌و بەشوێن ھەنگاوەکانی باوکیاندا، لەژێر سایەی دڵێکی گەورە و خوشەویستیەکی بێ سنورو شەڕواڵێکی کوردی‌و تفەنگێکی ژەنگاوی‌و بە یادی ئەو گەرمیەی کە شەماڵیش نەیتوانیبوو دەریکات لە گیانی گەرمیانیەکان…!!

من بینیم، لەو دیوی شوشەکەوە پێ ئەچوو، رۆح شەرم بکات جێی بھێڵێت، لەسەر قەرەوێڵەیەکی بێناز خەیاڵی چووبووە شوێنێکی تر، پێ ئەچوو لەگەڵ باوکی لە  بەھەشتا پیاسە بکات، ئەو لای ئێمە نەبوو ، لەوێ بوو، ھەموومان بەسەر سەرییەوە تەماشامان ئەکرد‌و ئەپاڕاینەوە نەڕوات، کەچی ئەو ھێزی مانەوەی لەدەست یابوو، ھەموومان لە قوڵایی ناخمانا ھاوارمان ئەکرد بگەڕێتەوە، کەچی ئەو خێراتر چاوەکانی دائەخست، ئێمە ئەمانویست لێرە بێ‌و لەناومان بێت، بەڵام ئەو بڕیاری یابوو قەدەری بێ باوکی رەتبکاتەوە، ئەو نەی ئەویست لە ‌شەقامەکانا، لە ‌ناو ژورە چۆڵ و ھۆڵە کانی ماڵەکەیا، لەبەردەم تەلەفزیۆن و لە کاتی تەماشا کردنی کارتۆنا خەیاڵی ھەر لای باوکی بێت، ئەو نەی ئەویست لەماڵێکی گەرمیانا چاوەکانی کراوە بێت ‌و باوکیشی لە گردی سەیوان لە نێو گۆڕێکی ئەو زەوییە زامدارەیا بەتەنھا خەوتبێت..

من بینیم، ئەو بەبێدەنگی سەرقاڵی مشتومڕ بوو لەگەڵ فریشتەکانا کە ئەیانویست لە رۆیشتن پەشیمانی بکەنەوە، بینیم کە چاوەکانی بەتەواوەتی داخستبوو و نەی ئەویست ھیچ شتێک بە جیھانی زیندوەکانەوە بیبەستێتەوە، کە بینیم زانیم ئەڕوات، تێگەیشتم نیەتێکی نییە بۆ گەڕانەوە، خەیاڵی نییە جارێکی تر چاوەکانی بکاتەوە زانیم کە بۆ ئەو ژیان بریتی بوو لە باوکێکی میھرەبان، لە دنیایەکی پڕ لە دادپەروەری، لە خەوێکی خۆش و لە بە ئاسودەیی نوستن لە پال باوکیا…

 کە بینیم زانیم ویستی ئەوەی نەبوو لەنیوەی رێگە رێ لەرۆیشتنی رۆحی خۆی بگرێت  زانیم بریار، بریاری خۆی دابوو……….

ڕۆحتان شاد، پەپولە بچکۆلانەکەی گەرمیان و قارەمانەکەی کە دیارە نمونەی باوکایەتی بوویت..


« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
عەبدولواحید محەمەد
د.بەختیارشاوەیس
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.