وتار
یادگاری مەلیکەکان

عەبدولواحید محەمەد

راگەیاندنکارێکی تورکی ((رەحمی تۆران)) لە وتارێکیدا بە ناو ونیشانی، یادگاری مەلیکەکان، دەڵێت، پاش مردنی (ئارتۆغرۆل)کێشەیەک کەوتە نێوان کوڕەکەی (عوسمان) و براکەی (دۆندار) سەرەنجام (عوسمان)مامەکەی کوشت و دەستی بەسەر دەسەڵات گرت، بەو شێوەیە دەوڵەتی عوسمانی دامەزراند، کوڕەزاکەی مورادی یەکەم کاتێک بووە سوڵتان ، ھەردوو براکەی خۆی بە ناوەکانی ئیبراھیم و خلیل کوشت، لە ترسی ئەوەی چاویان لە دەسەڵاتەکەی بێت و پیلانگێڕی لێ بکەن، ھەر ئەو پیاوە کاتێک لەسەرە مەرگ بوو لە سەروبەندی شەڕی کۆسۆڤۆ لە ١٣٨٩، فەرمانیدا بە خنکاندنی کوڕەکەی (یعقوب) تاوەکو رکابەری براکەی نەکات لە شوێن گرتنەوەی  ھەروەھا دەڵێت سوڵتان( محمد) ی دووەم کە ئەستەمبۆڵی گرت و بووە سەرداری دەڵەت، فەتوایەکی شەرعی بە حەڵاڵ کردنی کوشتنی برای دەرکرد، لە پێناو یەکگرتویی دەوڵەت و بەرژەوەندیە باڵاکان، ئەوەش دەڵێت سوڵتان مورادی سێھەم ھەر پێنج براکەی خۆی کوشت کاتێک لە دوای باوکی بە سوڵتان دیاریکرا، کوڕەکەشی کە ناوی (محمدی سێھەم) زۆر دڕەندەتر بوو لەو، بە شێوەیەک دوای وەرگرتنی دەسەڵات ھەر نۆزدە براکەی کوشت، بۆ ئەوە بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی لە کوشتن و دڕەندەیی، بەوەشەوە نەوەستا کوڕە گچکەکەی خۆی کوشت کە تەمەنی (١٤)ساڵ بوو بۆ ئەوەی کوڕە پێگەیشتوەکەی بە ناوی ( ئەحمەد ) کە تەمەنی ١٦ ساڵان بوو، ببێتە سوڵتان،  ئەوەش ناوبانگی بە دروستکردنی مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد (مزگەوتی شین)لە ئەستەنبۆڵ دەرکرد، کاتێک دەوڵەتی عوسمانی ویستی قاھیرە بخاتە ژێر رکێفی خۆی، زیاتر لە ٥٠ ھەزار مسری موسڵمانیان کوشت، لەو ماوەیەدا سوڵتان سەلیم داوای لە (تومان بای) کرد بچێتە پاڵ دەوڵەتی عوسمانی لەبەرامبەر ھێشتنەوەی لە دەسەڵات، ئەو پیاوە داواکەی قبوڵ نەکرد و رازی نەبوو بچێتە پاڵیەوە ، ھێزەکانی خۆیی رێکخستەوە و خەندەقی لێدا و ھاووڵاتیانیشی ھاندا کە بەشدار بن لەبەرگری کردن، بەڵام خۆیان نەگرت و شکان و (تومان)یش ھەڵات بۆ لای شێخ (حسن مەرعی) ، ئەویش تۆمەتی پێکرد و کوشتی، بەو جۆرە مسر بووە  ویلایەتێکی عوسمانی، ھەر ئەو سوڵتان سەلیمە براکەی خۆی کوشت  لەبەر ئەوەی بە دەسەڵاتە توندو تیژەکەی رازی نەبوو، لەھەموو ئەو روداوانەی ئاماژەمان پێدان، زۆر زیاتر و خوێناویتر ھەیە،  بکوژەکان خۆیان بە خەلیفەی موسڵمانان زانیوە،کوژراوەکانیش ھەر خەلافەتی موسڵمانانیان ویستوە، جەللادەکان ھەر وتویانە (اللە اکبر) کوژراوەکانیش خۆیان بە شەھید ناوبردووە، بە راستی لاپەڕەیەکی ترسناک و خوێناوی مێژوو بووە، بەڵام ئێمە کەممان لێ زانیوە تەنھا ئەوانە نەبێت کە پێمان وتراوە، بۆیە کاتێک داعشیشیان ھێنا وایان راگەیاند ئەوانە کوڕی ئەمڕۆن توشی جۆرێک لە شۆک و ترس بووین، بێ ئاگابووین لەوەی ئەوانەش ئەلقەیەکی تاوانکاری ئەو تاوەنبارانەن کە مێژوو لە ئاستیان شەرمەزارە،  لە کۆتایدا دەڵێت ببورن ناوی ئەو ملیۆنان کورد و ئەرمەن و مەسیحیەکانی ئەوروپامان نەھێنا کە بە ناوی موسڵمان بوونەوە کرانە قوربانی خەلافەتی عوسمانیەوە، کەچی تورک ھەر تورکە، تا ئیتر نوسینەکەی (رەحمی تۆران)بوو، ئەوەی بەلای من جێگەی تێڕامان و ھەڵوەستەکردنە، زیاتر دوا دێری نوسینەکەی ئەو پیاوەیە، نەک ئەو مێژوە قێزەونەی سوڵتانە یەک لەدوای یەکەکان کە تا توکی سەریان خوێناوی و بێزراو بووە کە دەڵێت تورک ھەر تورکە، من دەستەواژەیەکی تری بۆ زیاد دەکەم و دەڵێم  سوڵتانەکانیش ھەمویان ھاوشێوەن لە دڕندەیی و تاوەنکاری چ ئەوانەی لە رابردوودا حکومیان کردووە چ ئەوانەی ئێستا لە حکومدان، ئەوەتا سوڵتان ئەردۆغان بە ئاشکرا بانگەشەی تاوانکاری دەکات، نە سل لە ریسا ئاسمانیەکان نەپێوەرە داناییەکان نە مافی مرۆڤ  نە دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەکاتەوە ھەتا لێوان دەستی سورە بە خوێنی ھاوڕێکانی و گەلانی تری ئەو وڵاتە لە نێوانیان گەلی کوردستانی باکور، لە دوا وتەشیدا کە لە چەند رۆژی رابردوودا و لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردندا پڕ بە زاریەوە ھاواری کرد، بە تەواویەت بۆنی خوێنی لێوە ھات، ھەموو ئەدگار و ئەفعالە بێزراوەکانی سوڵتانەکانی بەبیر ھێناینەوە، کاتێک وتی کوردستان لە تورکیا نیە ھەموی ھەر تورکە ئیتر بڕاوەتەوە  ئەوانەی دەڵێن کوردستان با بڕۆن بارکەن بۆ کوردستان لە باکوری عێراق، بە راستی ئەوە ئاماژەیەکی زۆر مەترسیدارە ئەوەمان پێدەڵێت سوڵتان نیازێکی تەواو شەڕانگێزی ھەیەو دەیەوێت کورد قڕی بکات،بەو وتانەی دەیەوێت تورکە شۆفینیەکان بەرھەڤ و ئامادە بکات بۆ ئەو تاوانکاریانەی  کە لە رابردوودا کردوویانە دووبارەی بکەنەوە. 

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
د.بەختیارشاوەیس
د.بەختیارشاوەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.