وتار
خۆزگه‌ ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ش وا بان..!!

عەبدولواحید محەمەد

له‌دوا سه‌ردانمان بۆ ولاَتی شانشینی یه‌كگرتو ( به‌ریتانیا)، بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی سالاَنه‌ی گه‌وره‌ترین رێكخراوی مامۆستایانی ئه‌و ولاَته‌ ( NASUWT)، ده‌رفه‌تێكمان بۆ هه‌ڵكه‌وت به‌هۆی خزمێكی نزیكمه‌وه‌ سه‌ردانی چه‌ند شوێنێك له‌ له‌نده‌ن بكه‌ین، یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ ماڵی مه‌لیكه‌ بوو كه‌ ناسراوه‌ به‌ كۆشكی (په‌كینگهام)، پێویسته‌ بوترێ له‌روی ئه‌ندازییه‌وه‌ تا بڵێی جوان و سه‌رنج راكێشه‌، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینی  و هه‌ڵوێسته‌كردنه‌، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام به‌خه‌ڵكیه‌وه‌ جمه‌ی دێت، كه‌س به‌ كه‌س ناڵێت لێره‌ چی ده‌كه‌یت، پرسگه‌یه‌ك ، پاساوانێك نیه‌ رێت پێ بگرێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و نیه‌ ژماریه‌ك پۆلیس كه‌ له‌ په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات، له‌ده‌روازه‌كان هه‌ن، ئه‌وانیش هه‌قیان به‌سه‌ر كه‌سه‌وه‌ نیه‌، له‌به‌ر هه‌ردوو ده‌رگای راسته‌وخۆی  كۆشكه‌كه‌ دوو پۆلیس به‌جلی تایبه‌ته‌وه‌ وه‌ستاون وه‌ك ئه‌وه‌ی داریان قوت دابێت جوڵه‌ناكه‌ن، بێجگه‌ له‌ دیتنی كۆشكه‌كه‌ له‌نزیكه‌وه‌، بۆشت هه‌یه‌ بچیته‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی مه‌لیكه‌شه‌وه‌، به‌لاَم ده‌بێت پلیت به‌ بڕێك پاوه‌نده‌وه‌ ببڕیت، ئه‌وه‌ی راستی بێت لای خۆمانم به‌بیردا هاته‌وه‌، وتم خۆزگه‌ ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ش وابان، ئه‌وه‌ مه‌لیكه‌یه‌ و له‌باب و باپیره‌وه‌ ئه‌و تاجه‌ی بۆ به‌جێ ماوه‌ كاتی خۆی ئه‌و ولاَته‌ به‌وه‌ ناوزه‌دبوو كه‌ رۆژی لێ ئاوا نابێت، ئێستاش هه‌یبه‌تی ئه‌و تاجه‌ له‌ولاَتانی ( كۆمێنوێڵس ) هه‌رماوه‌، ئینجا به‌و هه‌موو ده‌ستور و ده‌سه‌لاَته‌وه‌ ، خه‌ڵك ئازاده‌ له‌وه‌ی بچێته‌ ناو ئۆفیسه‌كه‌شی نه‌ك ته‌نها ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌ی، به‌لاَم به‌رپرسه‌ بالاَكانی خۆمان نه‌ك هه‌ر ماڵه‌كانیان، به‌دیواری به‌رز و ته‌لبه‌ند و كاره‌با و سه‌دان كامیره‌و به‌ هه‌زاران پاساوان و حه‌شه‌م و خه‌ده‌م و به‌ دوو سێ بازنه‌ی خاڵی سه‌ربازی و پشكنین، وایلێهاتوه‌  بینیان زۆر به‌ زه‌حمه‌ت بێت یان باشتره‌ بڵێین قه‌ده‌غه‌یه‌، له‌باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌تیش كه‌له‌ بنه‌ڕه‌تدا موڵكی خه‌ڵكن و بۆ خه‌ڵك بنیات نراون، به‌چه‌ند داواكاری ئینجا ره‌نگه‌ وه‌لاَم بده‌نه‌وه‌ زۆر جارانیش هه‌ر وه‌لاَم ناده‌نه‌وه‌، ئه‌و جارانه‌ی وه‌لاَمیش بده‌نه‌وه‌، ده‌بێت چه‌ند پرسگه‌یه‌ك  ببڕیت ئینجا  بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ده‌بینرێن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا زۆر پێویسته‌ به‌رپرسه‌ بالاَكان زیاتر و باشتر له‌ كۆمه‌لاَنی خه‌ڵك نزیك ببنه‌وه‌، ده‌رگا و ده‌روازه‌ به‌رز و بڵنده‌كانیان نه‌وی بكه‌ن و بیكه‌نه‌وه‌ ، خۆ هه‌ندی مه‌لیكه‌ عه‌رش و قورشتان له‌به‌ر ده‌ستا نیه‌، هه‌موی هه‌ر  ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌، ئه‌ویش به‌هه‌زار و یه‌ك ده‌رده‌سه‌ریه‌وه‌، زه‌مه‌نیش زۆری به‌سه‌ردا نه‌چووه‌ هه‌موی 28 ساڵه‌، پێش ئه‌و  ماوه‌یه‌ له‌سه‌ر سكی ئه‌م خه‌ڵكه‌ و به‌ نانی نمه‌كیان ده‌ژیان، له‌ راپه‌ڕینیشدا به‌ پلاَوی چوپ لێسه‌وه‌ هاتنه‌وه‌، كه‌ستان رێزێك ئۆتۆمۆبیڵی گران به‌ها و كۆشك و ته‌لارتان نه‌بوو، كه‌ستان به‌ فه‌رده‌ دۆلارتان نه‌بوو، دڵنیاشم كه‌ستان به‌خه‌یاڵیشتان دانه‌ده‌هات له‌ بری ئه‌وه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی كوردستان پێداویستیه‌كان بكڕن، بچن له‌ له‌نده‌ن و پاریسدا كه‌لوپه‌ل بازاڕی بكه‌ن، ئاخر بۆیه‌ خه‌ڵك لێتان دوڕدۆنگ و نامۆیه‌، هه‌رچی نیعمه‌ت و سه‌یاره‌ی جوان و باڵه‌خانه‌ی ئه‌فسوناوی و باخچه‌ی هه‌ڵواسراوه‌كانی بابله‌ بۆ ئێوه‌یه‌، هه‌رچی كوله‌ مه‌رگی و نه‌بوونی و ده‌رده‌سه‌ری و قوربانیدانه‌ بۆ ئه‌م خه‌ڵكه‌ هه‌شبه‌سه‌ره‌یه‌، وه‌رن ده‌رگاكانتان بكه‌نه‌وه‌، پرسگه‌ زۆر و زه‌وند و بێ شوماره‌كانتان كه‌مكه‌نه‌وه‌، لێگه‌ڕێن به‌ كۆمه‌لاَنی خه‌ڵك له‌دیواره‌ چینیه‌كانتان ئه‌گه‌ر بۆ گه‌شتیاریش بێت  نزیك ببنه‌وه‌، واز له‌ گرد و به‌نده‌ن و سه‌رشاخه‌كان بهێنن، وه‌رنه‌وه‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژار نشین و خانوه‌ قوڕه‌كان، ئه‌م گه‌له‌ خێر له‌خۆنه‌دیوه‌  له‌ دڵسۆزیدا بێ هاوتایه‌، چۆن له‌ ده‌ورانی شۆڕش و خه‌باتكردندا ئازا و چاونه‌ترس و به‌زه‌یی بوون، ئێستاش هه‌روان، به‌لاَم عه‌یبه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌ ئێوه‌یه‌.   

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
عەبدولواحید محەمەد
د.بەختیارشاوەیس
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.