ستایڵ
ستایڵ
لەکڕینی پێڵاوی پاژنەبەرزدا خۆت لەمانە بپارێزە
SNN: 

زۆرێک لەخانمان حەزیان بەپۆشینی پێڵاوی پاژنە بەرزە کەباڵایان بەرزتر دەکات، بەڵام ئەمانە بوونەتە مەترسیەکی راستەقینە لەسەر تەندروستی پێیەکان و پەیکەری ئێسک، بۆیە پێویستە رەچاوی چەند مەرجێک بکەیت لەکاتی ھەڵبژاردنی پێڵاوی گونجاو بۆ سوککردنی ئەو مەترسییانە.
وێبسایتی "فری ویل ھیلس" ئەو ھەڵانەی دەستنیشان کردوە کەزۆرێک لەخانمان ئەنجامی دەدەن لەکاتی کڕینی پێڵاوی پاژنە بەرزدا: 
١. نەگونجاوی پێوانەی پێڵاوەکان ئەمەش دەبێ تێبینی بۆشایی نێوان پێڵاوەکە و پاژنە و قەوسی پێیەکاندا بکەیت ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێڵاوی زۆر درێژ و زۆر پان و رەنگە پێیەکانت بەناویدا بێتە دەرەوە و ھەستی ئازار و نائارامی دروست بکات. 
٢. پاژنەی زۆر بەرز: ئەمەش زۆر باوە کەئازاری ژێر شانەی پێ دروست دەکات و فشاری زۆر دەخاتە سەر پێیەکان و ئەژنۆ و ران. 
٣. تەواو پێیەکان دانەپۆشێت: ھەندێ جار پێوانەکە گونجاوە بەڵام پشتیوانی پێویستی نیە بۆ پێیەکان بەجۆرێک بەشی پشتەوە بەتایبەت زۆر بچوکە و ئەمەش ئازار زیاتر دەکات 
٤. تەسکی ناوچەی پەنجەکان: ئەمەش گرفتێکی ترە کەپێڵاوەکە لەپێشەوە زۆر تەسک بێت و فشار بخاتە سەر پەنجەکان و ھەستی نائارامی بدات لەکاتی بەپێ رۆشتندا.

7 مانگ پێشتر - Feb 2 2019 7:22PM
35395
بابه‌تی زیاتر