ستایڵ
ستایڵ
عەتری قژ نوێترین بۆ خانمان
SNN: 

عەتری قژ Hair Mist بۆتە نوێترین مۆدیلی جوانکاری لە٢٠١٩ دا تا شێوەیەکی جوان بداتە قژ و زیانی پێ نەگەیەنێت کەچەندین مارکەی جیھانی ئەم عەترەی دەرکردوە وەک Channel و Gucci و Dior و Yves Rocher.
لەوبارەیەوە "پیتەر شمیدینگەر"ی شارەزای ئەڵمانی بواری جوانکاری رایگەیاندووە کەعەترە نوێیەکە کحولی تێدا نیە یان زۆر کەمی تێدایە بەوپێیەی کحولی نێو عەتری تری ئاسایی دەبێتە ھۆی وشکبونی قژ و رووتانەوەی.
شمیدینگەر دەشڵێت ئەم جۆرە عەترەی قژ مادەی کاریگەری تێدایە بۆ چاودێری قژ و رێگرە لەئاڵۆسکان و لول بونی و رەنگی قژ دەپارێزێ لەکاڵ بوونەوە و دەیدرەوشێنێتەوە.

5 مانگ پێشتر - Mar 22 2019 12:53PM
29101
بابه‌تی زیاتر