ستایڵ
ستایڵ
بەڤیدیۆ: یۆگای پێست پەیدابوو
SNN: 

یۆگا لەھەموو جیھاندا خواستێکی زۆر و ناوبانگێکی زۆری ھەیە و بەوەزرشی جەستەیی و مێشک دەزانرێ و چالاکی و ھاندەری لەش و مێشکە بەشێوەیەکی باشتر. 
ئێستا لەجیھانی جوانکارییدا "یۆگای پێست" ھاتۆتەکایەوە کەتەکنیکێکە "سارا ھیل" دایھێناوە بۆ بەدەستھێنانی جوانی پێست بەجوڵە و تەکنیکی سادە. 
ھیل لەئەکاونتی خۆی لەئنستگرام ئاشکرایکردوە کەیۆگاکە سەرەتا بەلێدانی کرێمێکی سادە بۆ دەم و چاو بۆ ماوەی ٥ دەقیقە پاشان ئامادەکردنی تێکەڵەکە بۆ پێست کەپێکدێت لە ٦٠ بۆ ٧٠ % کرێمی ئەساس و ١٥%زەیتی دەم و چاو و ١٠% کاڵکەرەوەی پێست و ٥% دڵۆپ بۆ سورکردنەوە و درەوشانەوەی پێست. 
دوای ئەوە تێکەڵەکە بەکاردێ بۆ مەساژی پێست بەدەست بۆ زیاتر ھاندانی رۆشتنی خوێن بۆ پێست ئەمەش ھاوکارە لەپاراستنی جوانی و درەوشانەوەی پێست. 

5 مانگ پێشتر - Apr 3 2019 4:46PM
33095
بابه‌تی زیاتر