ستایڵ
ستایڵ
رەنگی رەش جوانترینی ھاوینی ٢٠١٩ یە
SNN: 

رەنگەکانی فاشن و شێوازی دیزاینکردنیان دەگۆڕێت و رەنگی رەشیش شوێنێکی تایبەتی ھەیە لەدڵ و چاوی کچان و خانمان و ھەوادارانی فاشندا لەجیھان، ھەندێکیان لەبەیانیان و ھەندێکی تریان لەشەوان و بۆنەکاندا رەنگی رەش دەپۆشن، لێرەدا وێبسایتی بۆلد سکای ئاشکرایکردوە کەرەنگی رەش گونجاوترینە بۆ زۆربەی دەرچوون و بۆنەکانی وەرزی ھاوینی ٢٠١٩. 
پانتۆڵی جینزی رەش یەکێکە لەدیارترینیان و خانمان زۆر پێیان خۆشە و رکابەری پانتۆڵی رەشی قوماشی پێ دەکەن.
ئەگەر بۆ تیشێرتێکی جوان و سەردەمیانە دەگەڕێیت ئەوا رەنگی رەش ھەڵبژێرە بەجیاوازی دیزاینەکانییەوە، بەوپێیەی درەوشانەوە و سەرنجراکێشییەکی زۆر دەداتە ئەو کەسەی دەیپۆشێت.
ئەگەر بۆ عەزییەکی بۆنەکان و مانەوەی شەوانە دەگەڕێیت ئەوا دەتوانیت ئەم جۆرە عەزییانە ھەڵبژێریت کەرەنگیان رەشە و دیزاینی جوان و سەردەمیانەی ھەیە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jun 18 2019 10:12AM
1388
بابه‌تی زیاتر