ستایڵ
ستایڵ
بەم جۆرە نینۆکەکانت درێژبکەرەوە
SNN: 

بۆ ئەو کچانەی لەچاوەروانی پرۆسەی ھاوسەرێتیدان و بەر لەئاھەنگەکەیان ناچار دەبن نینۆکی دەستکرد ببەستن، شێوازی سروشتی دەخەینەروو کەبەخێرایی و بەر لەھاوسەرێتی زامنی درێژبونەوەی دەکات. 
١-زەیتی زەیتون و تەماتە: پێکھاتەکانی: نیو کوپ ئاوی تەماتە، ١ کەوچک زەیتی زەیتون، پێکھاتەکانی تێکەڵ بکە و بیدە لەدەستت تا ٢٠ دەقیقە و جوان بیشۆ، ئەمەش تا ١٠ رۆژ بەر لەھاوسەرێتی بەکاربھێنە
٢-زەیتی بادەمی شیرین و گەرچەک: ٢ کەوچک لەھەریەکەیان تێکەڵ بکەو بیخە قاپێک و نینۆکتی پێ بشۆ بەر لەخەوتن بە ٧ دەقیقە و بۆ بەیانی دەستت بشۆ 
٣-ئاوی لیمۆ و فازلین : ١ کەوچک لەھەریەکەیان تێکەڵ بکە و لۆکەیەک بکە بەتێکەڵەکەدا و بیھێنە بەنینۆکتدا بۆ ماوەی ٢ دەقیقە و دواتر ٢٠ دەقیقە جێی بھێڵە، ئەم تێکەڵەیە تا ١٠ رۆژ بەکاربھێنە. 

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Sep 5 2019 2:53PM
696
بابه‌تی زیاتر