کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ ئاماژەی جەستە درۆکردنی ھاوسەرەکەت ئاشکرا دەکات
SNN: 

درۆ یەکێکە لەو ھۆکارانەی دەبێتە ھۆی تێکدانی ھاوسەنگی پەیوەندی ھاوسەرێتی و ناکۆکی نێوان ژن و پیاو و تێکدان و جیابونەوەی خێزان، بۆ خۆ بەدوورگرتن لەو گرفتە دەبێ چەند ئاماژەیەک ھەیە بیزانیت لەبارەی زمانی جەستەوە کەزۆرێک لەبارەی کەسایەتی مرۆڤەوە ئاشکرا دەکات، لەوبارەیەوە وێبسایتی (ئەلیت دەیلی) بەم جۆرە دیاری کردوون: 
١. جوڵەی دەست: ئەگەر پێت وایە ھاوسەری ژیانت درۆت لەگەڵ دەکات تەماشای جوڵەی دەستی بکە لەکاتی قسەکردنیدا دەبینیت جوڵەی ھەڕەمەکی و سەرلێشێواوانە دەکات.
٢. جیاوازی زمانی جەستە و قسەکردنی: بۆ نمونە ئەگەر کەسێک بیەوێ بڵێ رازیم سەری بۆ خوارەوە دەجوڵێنێت، ئەمەش مانای وایە راستگۆیە بەڵام ئەگەر بەشێوازێکی تر جوڵەکەی کرد ئەوە مانای درۆکردنییەتی. 
٣. شاردنەوەی لەپی دەست لەکاتی قسەکردندا بەووتەی شارەزایان ئاماژەی درۆکردنی ئەو کەسەیە کەقسەت لەگەڵ دەکات. 
٤. چاو نوقاندن: نیشانەیەکی جەستەیی گرنگە ئاماژەیە بۆ درۆکردنی کەسەکە و ھەندێ جار کەسەکە دەم و چاویشی دەشارێتەوە بەتەواویی ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەیەوێ خۆی بپارێزێت لەوەڵامدانەوەکان لەکاتی درۆ ھەڵبەستندا. 
٥. زەردەخەنەی پان و دەم پان کردنەوە: نیشانەی درۆکردن پێکەنینێکی گەورە و فراوانە کاتێ لەگەڵ کەسانی تردا قسە دەکات ئەمەش ھەوڵێکە بۆ ئەوەی سیحرێکی تایبەت بداتە قسەکانی و متمانەی کەسی بەرامبەری پێ بەدەست بھێنێت.

9 مانگ پێشتر - Nov 5 2018 9:07AM
1487
بابه‌تی زیاتر
بەمانەدا بزانە ھاوسەرەکەت دڵسۆزتە ...
ئەو منداڵانەی ئیشی ماڵ دەکەن سەرکەوتووترن ...
بەم جۆرە فشاری کارکردنی ھاوسەرەکەت کەم بکەرەوە ...
بەم جۆرە کەسایەتی بەرامبەرەکەت ئەرێنی دەبێت ...
ئەو ٣ شتەی لەکاردا توشت دەبێ لەھاوسەرەکەتی مەشارەوە ...
سودێکی گرنگی فەیسبوک بۆ مرۆڤ ئاشکرابوو ...
بەم جۆرە منداڵ شەوانە میز بەخۆدا ناکات ...
بەمانەدا بزانە خۆشەویستەکەت بەکارت دەھێنێت...
لەکارەکەت دواکەوتویت ئەمە باشترین بەھانەیە بۆ بەرێوەبەر...
منداڵەکەت باڵای کورتە ئەمە ھۆکارەکەیەتی ...
٥ ھەڵسوکەوتی نەرێنی کەووزەی مرۆڤ دەبات...
٥ بیرۆکەی بەسوود بۆ کات بەسەربردن لەپشوی ھاویندا ...
ئەمانە نابێ بەمنداڵەکەت بڵێیت ...
10 سیفه‌تی به‌رێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو بزانه‌ ...
لەکاتی ناکۆکییەکاندا ئەمانە مەپرسە ...
جیھان رووبەرووی گێچەڵ و توندوتیژی شوێنی کار دەبێتەوە ...
خۆت لەم ٥ ھەڵەیە بەدووربگرە لەکاتی گفتوگۆی خێزانیدا ...
ژنان دەم و چاو و وشەکانیان بیرناچێتەوە ...