لەکوردستانەوە
فێستیڤاڵی هه‌نگوین له‌ سلێمانی به‌وێنه‌
SNN: هه‌ورامان هاشم

به‌ناونیشانی"هه‌نگوین باشترین خۆراك و چاره‌سه‌ره‌" سێیه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین له‌ سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت و سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی‌ ئامانجی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌یان داوایه‌كیش ئاڕاسته‌ی‌ هه‌نگه‌وانان ده‌كات و ده‌شڵێت: هه‌نگوینی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌باشترین جۆره‌كانی هه‌نگوین له‌جیهاندا.

دڵشاد محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه‌، به‌SNNی راگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت له‌رێگای ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه‌ به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌نگوین كه‌ له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ بناسێنین و هه‌نگه‌وانان بتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو، هاوكات هاوڵاتیانیش بتوانن راسته‌وخۆ له‌وكه‌سه‌ی خاوه‌ن و به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌نگوینه‌كه‌یه‌ بیكڕن.

وتیشی: ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌رهه‌می ناخۆیی هه‌نگوین كه‌میكردووه‌و به‌شی ناخۆ ناكات، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆكه‌شوهه‌واو كه‌مبوونه‌وه‌ی كشتوكاڵ، به‌ڵام هه‌نگوینی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌باشترین جۆره‌كانی هه‌نگوین له‌جیهاندا.

سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه‌، به‌پێویستی‌ ده‌زانێت هه‌نگه‌وانان به‌رهه‌می هه‌نگه‌كانیان زیاتر بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌نگوین ناخۆی زیاد بكات، ده‌شڵێت:ده‌بێت له‌رێگای هه‌نگه‌كانی خۆیانه‌وه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌بنێن نه‌ك هێنانی هه‌نگ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، چونكه‌ هاورده‌كردنی ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ناو هه‌نگه‌كاندا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا 26هه‌نگه‌وان كه‌ خاوه‌نی پرۆژه‌ن به‌شداریان كردووه‌و بڕیاره‌ ماوه‌ی سێ رۆژیش به‌رده‌وام بێت. 

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

9 مانگ پێشتر - Nov 8 2018 1:42PM
1202
بابه‌تی زیاتر
فێستیڤاڵی باڵۆن و شەڕە ئاو لەھەڵەبجە بەڕێوەچوو ...
لەسلێمانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ سازدەکرێت...
چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگرتن لە گەنینی گوێز...
پرۆژەی دۆکیومێنتکردنی گەرەکە کۆنەکانی سلێمانی کۆتاییھات...
فەرھەنگی لھۆن لەھەڵەبجە بڵاوکرایەوە...
لەبەر ئەم ھۆکارانە شەوان پیاسە بکە...
داوای پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئاوی گەنجان دەکرێت ...
کتێبێک لەسەر بیناسوتاوەکەی سیروان بڵاودەکرێتەوە...
بۆ ئەوانەی باخیان ھەیە ھۆکارەکانی ھەڵوەرینی ھەنجیر بزان...
شێوازی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی جگەر ئاشکرابوو..دڵنیایی دەدر...
بۆچی کۆچەر بیرکار لەلەندەن خەڵات کرا ؟ ...
شوتی و کاڵەکی دەشتی بەکراوا بەرێدەکرێت بۆ بازاڕەکان...
رێز لە چەند بنەماڵەیەکی شاری سلێمانی دەنرێت‎...
ئاگاداری بۆ ئەوانەی داری ھەنجیریان ھەیە لەباخەکانیاندا...
گەورەترین کۆنفرانس لەسلێمانی ساز دەکرێت...
خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە کەسایەتییەکی گرنگی سلێمانی...
سلێمانی لەرۆژی بەکارنەھێنانی مادەی پلاستیکیدا پەیامی ھە...
فۆتۆگرافەران ھەڵمەتێکی جیاواز رادەگەیەنن ...