کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ناکۆکی و دەمەقاڵی ھاوسەران ئەم سودەشی ھەیە
SNN: 

رەنگە بابەتەکە گرنگ دیارنەبێ بەڵام لەگەڵ بونی ناکۆکی و گرفتی پەیوەندیدارەوە بەھاوسەران ئەمە سودی دەبێ بۆ ھەردوولا، بەجۆرێک توێژەران سەلماندوویانە ئەو ھاوسەرانەی پێکەوە بەیەک ئاست کێشمەکێک و دەمەقاڵێ لەگەڵ یەک دەکەن مەترسی کەمتری توشبونیان بەگرفتی تەندروستی یان مردنی پێشوەخت ھەیە. 
ئەمەش تەنیا ئەو ھاوسەرانە دەگرێتەوە کەوەک یەک توڕە دەبن و وەک یەک دەمەقاڵێیانە، نەک ئەوانەی یەکێکیان توڕە دەبێ و ئەوی تر بێدەنگ دەبێ. 
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی توێژەرانی زانکۆی ئەریزۆنا لەئەمریکا پشکنینیان بۆ ١٩٢ ژن و مێردکردوە بەدرێژایی ٣٢ ساڵ ، لەوبارەیەوە توێژەر "کایل بۆراسا" رایگەیاندوە ھەرچەند ناھاوسەنگی ھەبێ لەروی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ توڕەبونی ھاوسەراندا ھێندە مەترسی مردنی پێشوەخت زیاد دەکات، ئەگەر وەڵامەکان جیاواز بن دەبێتە کێشمەکێشی رۆژانە و بەدرێژایی رۆژ.
بەڵام ئەو ھاوسەرانەی شێوازی مامەڵەکردنیان چونیەکە و وەک یەک توڕە دەبن و ناکۆکیان ھەیە و کەسیان لەوی تر کەمتر نیە، ئەوا کەمتر توشی گرفتی تەندروستی دەبن و ژیانیان لەمردن و کاریگەرییەکانی ناکۆکییە خێزانییەکان پارێزراوە.

7 مانگ پێشتر - Dec 18 2018 1:56PM
2728
بابه‌تی زیاتر
بەمانەدا بزانە ھاوسەرەکەت دڵسۆزتە ...
ئەو منداڵانەی ئیشی ماڵ دەکەن سەرکەوتووترن ...
بەم جۆرە فشاری کارکردنی ھاوسەرەکەت کەم بکەرەوە ...
بەم جۆرە کەسایەتی بەرامبەرەکەت ئەرێنی دەبێت ...
ئەو ٣ شتەی لەکاردا توشت دەبێ لەھاوسەرەکەتی مەشارەوە ...
سودێکی گرنگی فەیسبوک بۆ مرۆڤ ئاشکرابوو ...
بەم جۆرە منداڵ شەوانە میز بەخۆدا ناکات ...
بەمانەدا بزانە خۆشەویستەکەت بەکارت دەھێنێت...
لەکارەکەت دواکەوتویت ئەمە باشترین بەھانەیە بۆ بەرێوەبەر...
منداڵەکەت باڵای کورتە ئەمە ھۆکارەکەیەتی ...
٥ ھەڵسوکەوتی نەرێنی کەووزەی مرۆڤ دەبات...
٥ بیرۆکەی بەسوود بۆ کات بەسەربردن لەپشوی ھاویندا ...
ئەمانە نابێ بەمنداڵەکەت بڵێیت ...
10 سیفه‌تی به‌رێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو بزانه‌ ...
لەکاتی ناکۆکییەکاندا ئەمانە مەپرسە ...
جیھان رووبەرووی گێچەڵ و توندوتیژی شوێنی کار دەبێتەوە ...
خۆت لەم ٥ ھەڵەیە بەدووربگرە لەکاتی گفتوگۆی خێزانیدا ...
ژنان دەم و چاو و وشەکانیان بیرناچێتەوە ...