زانست
زانست
ھواوی نوێ کامێراکەی ٤٨ مێگاپکسڵە
SNN: 

کۆمپانیای ھواوی بەرھەمھێنانی مۆبایلێکی نوێی لەجۆری Honor View ٢٠ ی ئاشکراکرد کەکامێرایەکی ٤٨ مێگاپکسڵی ھەیە و بڕیارە لەمانگی کانونی دووەمدا بکەوێتە بازارەوە. 
مۆبایلە نوێیەکە کامێرای پێشەوەی لەنێو شاشەکەیدایە و کامێرای دواوەی ٤٨ مێگاپکسڵە و ھەستەوەری وێنەگرتنی ھەیە کەبەرھەمی کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنییە، پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای ھواوی ئەم مۆبایلە نوێیە لە٢٢ ی مانگی ئایندەدا لەشاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا نمایش بکات. 
مۆبایلەکە شاشەیەکی ٦.٤ ئینجی ھەیە لەگەڵ ڕامی ٦ گێگابایت و میمیۆری ١٢٨ بۆ ٢٥٦ گێگابایت. 
کامێرای دواوە لەدۆخی تاریکیشدا کاردەکات و ٤ پکسڵ دەکاتە یەک پکسڵەوە تا فۆتۆیەکی کوالێتی بەرز بەرھەم بھێنێت. 
باترییەکەی بەشێوەی خێرا بارگاوی دەکرێتەوە و بەنیو سەعات ٥٥% بارگاوی دەبێتەوە. 
بڕیارە مۆبایلە نوێیەکە بەسێ رەنگی سور وشین و رەش بەنرخی ٤٣٥ دۆلار بەرەو ژوور بخاتە بازاڕەوە.

6 مانگ پێشتر - Dec 27 2018 6:32PM
7117
بابه‌تی زیاتر