کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ نەریتی رۆژانە پەیوەندی ھاوسەرێتی بەھێز دەکات
SNN: 

نەریتەکانی رۆژانە ھاوبەشی دەکات لەژیانی رۆژانەتدا، لەو شتانەیە کەزۆر جیاوازی دروست دەکات لەئاستی سەرکەوتن و پەرەپێدانی پەیوەندیی خۆت و ھاوسەری ژیانت، و ئاستی بەھێزی پەیوەندییەکە. 
لێرەدا پێویستی ئەنجامدانی چەند نەریتێکی تەندروست دەخرێتەروو کەپەیوەندیی ھاوسەرێتی بەھێز دەکات و بەستەڵەکی نێوانیان دەتوێنێتەوە، لێرەدا ٥ نەریتی رۆژانە دەخەینەروو کەپشتی پێ دەبەستێت بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیی ھاوسەرێتی کەوێبسایتی "برایدز" ئاشکرایکردووە: 
١. گرنگیدان بەوەی ھاوسەرەکەت حەزی پێ دەکات: لەگەڵ تێپەربونی کاتدا رەنگە ھەست بکەیت ھەندێ شتی ھاوبەش ھەیە و کەم بۆتەوە بەڵام ئەمە زۆر خراپ نیە چونکە ھێشتا دەتوانیت پشت بەشتەکان ببەستیت و حەزی پێ بکەیت، سەرباری ئەوەی پێویستە خواست و حەزی خۆتت ھەبێت بەڵکو پارێزگاری لەو شتانە بکەیت کەپێکەوە کۆتان دەکاتەوە. 
٢. لێبووردەیی لەھاوبەشی ژیانت یەکێکە لەھۆکارە گرنگەکان کەدەبێتە ھۆی ھاندانی بەھێزکردنی پەیوەندی ھاوسەرێتی بۆیە پێویستە گوێ بخشێنیت لەھەندێ ھەڵەی سادە کەھاوسەری ژیانت دەیکات و ھەوڵ بدە ھاوکاری بکەیت و نەبێتە ھۆی تێکچونی ھاوسەرێتیتان. 
٣. گرنگی دان بەشتە ئەرێنییەکان: باشترە گرنگی بدەیت بەشتە ئەرێنییەکان و تایبەتمەندییە باشەکانی و ھاوکاریکردن لەرزگاربون لەشتە خراپەکان بەشێوەیەکی ژیرانە و بێ شەر و ناکۆکی. 
٤. ژەمە نانخواردنی بەیانی ئامادە بکە و ئەمەش رێزە و دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی پەیوەندیتان. 
٥. ھەوڵ مەدە کارکردن ببێتە ھۆی لەیادکردنی گرنگیدانت بەژیانت و کەسە خۆشەویستەکانت بەشێوەیەکی رۆژانە و بەکورتە نامە گوزارشت لەخۆشەویستی خۆت بکە.

6 مانگ پێشتر - Jan 6 2019 9:33AM
36564
بابه‌تی زیاتر