کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ھاوسەرەکەت سەرقاڵە بەم جۆرە بەردەوام بە لەگەڵی
SNN: 

ئایا رووبەرووی گرفت بویتەتەوە لەمامەڵەکردن لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا کەبەردەوام سەرقاڵە و گرنگی تەنیا بەکارەکەی دەدات، ئەمەش سکاڵای تۆ و ژنانی تریشە بۆیە دەتوانیت بەم جۆرە گفتوگۆیەکی باشی لەگەڵ بکەیت: 
١. دیاریکردنی کاتی گونجاو بۆ بانگھێشتکردنی بۆ گفتوگۆ و خۆ بەدوورگرتن لەوکاتانەی تێیدا زۆر سەرقاڵە. 
٢. ھەڵبژاردنی شوێنێکی گونجاو بۆ دانیشتن بەبێ ئەوەی مۆبایل یان تەلەفزیۆن یان منداڵی لێ بێت 
٣. پێشوەختە داوا بکە کاتێک دابنێن بۆ قسەکردن 
٤. ووشەی گونجاو ھەڵبژێرە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانتان
٥. ھەوڵ بدە ھاوسەرەکەت بەراورد نەکەیت بەکەسانی تر و کچانی تر و پیاوانی تر. 
٦. بۆ پیاوانیش پێویستە لەیادیان بێت کەژنان رۆڵی گرنگ دەبینن لەماڵدا و چاودێری منداڵ و چونە کار. 
٧. ھەوڵ بدە بچیتە دەرەوە لەگەڵ منداڵ و ھاورێیانت ئەگەر ھاوسەرەکەشت لەوێ نەبوو.

7 مانگ پێشتر - Jan 13 2019 12:06PM
26633
بابه‌تی زیاتر