کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم ٥ رێگایە ھاوسەرەکەت لەخەمۆکی بپارێزە
SNN: 

مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ھاوبەشەی ژیاندا سەختە کەتوشی خەمۆکی بوە ئەگەر دڵنیانەبیت لەوەی دەتەوێ بیڵێیت یان مامەڵەی لەگەڵ بکەیت کەئەمەش پێویستی بەبەرگەگرتن و پشتیوانی بەردەوام و خۆشەویستی راستەقینە و دڵسۆزانەیە. 
وێبسایتی "مارج" پێنج رێنمایی سادەی خستۆتەروو بۆ پشتیوانی ھاوبەشی ژیانت بەم جۆرە: 
١. کەمێک ئازادی دەستەبەر بکە بۆ ھاوسەرەکەت: ئەمەش یەکێکە لەکلیلەکانی مامەڵەکردنی راستەقینە لەگەڵ کەسی بەرامبەر، بۆیە پێویستە دەرفەتێک بدرێتە کەسی بەرامبەر تا متمانەی زیاتر بەخۆی ھەبێت. 
٢. بەردەوامی لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا: کاتێکی زیاتر دیاری بە بۆ بەردەوامی و گفتوگۆ لەگەڵ ھاوسەرەکەت و ھەوڵ بدە پلانی لەگەڵ بدەیت و چالاکی خۆت بکەیت و ھانی بدەیت بۆ ئەنجامدانی ئەوەی پێویستە. 
٣. خۆت بەدووربگرە لەھەستە نەرێنییەکان: خۆت بەدووربگرە لەھەندێ وشە و کار کەھەندێ جار بریندارت دەکات بۆیە ھەوڵ بدە توڕەییت بگێڕیتەوە و بنیاتی چارەسەری گرفتە ھەڵواسراوەکان بکەیت. 
٤. بگەرێ بەشوێن چارەسەردا لەگەڵ ھاوسەری ژیانت: ئەگەر توشی گرفتی دڵەراوکێ بووە ھەوڵ بدە لەگەڵیدا چارەسەری پێویست بدۆزیتەوە بۆ دۆخەکە تا زووتر چاک بێتەوە.
٥. گوزارشت بکە لەخۆشەویستی خۆت بۆ ھاوسەرەکەت: ئەمەش زۆر گرنگە و ووشەکانی خۆشەویستی و ھاوسۆزی کاریگەری سیحری ھەیەو دەبێتە ھۆی باشتربونی بەخێرایی.

7 مانگ پێشتر - Jan 14 2019 1:36PM
29422
بابه‌تی زیاتر