ترافیک
بەڤیدیۆ: فۆرد ئکسپلورەر ٢٠٢٠ ئاشکرابوو
SNN: 

فۆرد مۆدیلی نوێی ئکسپلورەر ST٢٠٢٠ ی لەمیانی پیشانگەی دیترۆییت بۆ ئۆتۆمبیل ئاشکراکرد. 
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە مەکینەیەکی تێربۆی ٦  سلندەری ھەیە بەقەبارەی ٣ لیتر و ھێزی ٤٠٠ ئەسپ، ئەوپەڕی خێراییەکەی ٢٣٠ کیلۆمەترە لەسەعاتێکدا، و گێڕێکی ئۆتۆماتیکی ١٠ خێرایی و سستمی فۆرویل درایڤی ھەیە. 
دەکرێ تایبەتمەندی تری تایەی ٢١ ئینجی و دیسکی بانسی رەنگ سوری بۆ دابنرێت. 
ھەموو جۆرەکانی ئەم ئۆتۆمبیلە سستمی ئاراستەکردنی باشی ھەیە لەرووی دۆسەی بەنزین و ھاوسەنگی گێڕ و رێگری لەھاتنی دەنگی مەکینە بۆ ناو شوێنی سەرنشینەکە. 
ئەم مۆدیلە جیادەکرێتەوە بەبونی عەتەرێکی رەنگ رەش و زەخرەفەی درەوشاوە و چەندین رەگەزی خوار و لاتەنیشت.
لەرووی سوکان و کوشنی چەرمەوە گۆرانکاریی تێدا دەبینرێت. 
ئەم مۆدیلە رەنگە گرانترینی بێت چونکە تایبەتمەندی "ئۆتۆ پارک"ی تێدایە بۆ پارککردنی ئۆتۆمبیل بەبێ دەستوەردانی شۆفێرەکە. 

7 مانگ پێشتر - Jan 15 2019 8:35PM
18030
بابه‌تی زیاتر