ترافیک
بەڤیدیۆ: نیسان سێنترا ٢٠٢٠ ئاشکرابوو
SNN: 

یەکەمین وێنەکانی ئۆتۆمبیلی نیسان سێنترا ی نەوەی نوێ ئاشکرابوو کەلە چین بە Selphy ناسراوە. 
مۆدیلی نوێی نیسان سنترا ٢٠٢٠ نوێترین شێوازی دیزاینی ئۆتۆمبیلەکانی سیدانی تایبەت بەکۆمپانیا  ژاپۆنییەکەیە کەپێشتر لەماکسیما و ئەڵتیمادا ھەستی پێکراوە کەپەیکەرێکی گەورەتر و پانتری ھەیە و نزمترە بەبەراورد بەوانی تر. 
ئەم جۆرە شێوازێکی سپۆرتی ھەیە و رووکاری پێشەوەی لایتی قەوس و درێژە، عەتەرەکەی لەشێوەی پیتی "ڤی"دایە و رووپۆشی مەکینەکەی نزمترە، لاتەنیشتەکانی باڵی ١٧ ئینجی ھەیە و دواوەی لایتی لیدە. 
درێژیی ئۆتۆمبیلەکە ٢٠ ملیمتری زیاد کردووە و پانییەکەی ٥٥ ملیمەتری زیاد کردووە و بنکەی تایەکانی ١٢ ملیمەتری زیادکردووە و بەزرییەکەی ٥٣ ملیمەتری کەم کردووە. 
مەکینەی ئۆتۆمبیلە نوێیەکە ١.٦ لیتر و ٤ سلندەر و توانای ١٢٦ یان ١٣٨ ئەسپە و گێری دەستی یان CVT یە. 
بڕیارە ئۆتۆمبیلە نوێیەکە لەرۆژی ١٥ی نیسانی ئایندە لەبازارەکانی جیھاندا بەردەست بکرێت.

7 مانگ پێشتر - Jan 18 2019 2:27PM
15988
بابه‌تی زیاتر