کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەوەی سەرنجی پیاو رادەکێشێ لەدەم و چاوی ژندا
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ئۆکلاند لەویلایەتی میشیگانی ئەمریکی ئاشکرایکردووە کەپیاوان پێیان وایە ئەو ژنانەی برۆیان پانە زۆر سەرنجراکێشن. 
بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەکە کەلەسەر ١٠٠٠ کەس کراوە و وێنەی ژنانیان خستۆتە بەردەمیان بۆ دیاریکردنی ئەوەی ئایا کامیان زیاتر سەرنجراکێشترن و جوانترن لەبەرچاوی پیاواندا. 
بەپێی زانیارییەکانی دکتۆرە لیزا ویلینگ سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، ھەڵبژاردنی پیاو بۆ ئەو ژنانەی کەبرۆیان پانە بەسەرنجراکێش، دەگەرێتەوە بۆ ئەو رەوتەی باوە لەجیھانی جوانی و مۆدەدا لەئێستادا و ئەمەش ھاندەری دەرکەوتنی ھونەرمەندیی جیھانی ترە بەو جۆرە برۆیەوە، بەوپێیەی پێیان وایە ئەو جۆرە برۆیە سروشتییە. 
لەرابردوودا برۆی پان بەتایبەتمەندییەکی نەرێنی دەزانرا کەپەیوەندیدار بو بەنارسیزم و سەرسام بوون بەخود.

7 مانگ پێشتر - Jan 19 2019 7:26PM
32812
بابه‌تی زیاتر